ئادار 16, 2017 21:17 Asia/Tehran
  • ئەسفەھان شاری پرد و ئه‌ستوون!

ئەسفەھان یان ئەسپەھان شارێکی گەورە و ناودارە لە ناوەراستی ئێراندا.  ئەم شارە ناوەندی شارستانی ئەسفەھانە. بە بڕوای زۆربەی نووسەرانی مێژووی ئێران ناوی ئەسفەھان لە سەردەمی ساسانییەکان و بەھۆی شوێنێکی لەشکەری بۆ گرد ھاتنی سپا و سان بوون، دانراوە. 

دیمەنە جوانەکانی ئەسفەھان :

مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا
مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا لە شاکارە میعماری و کاشیکارییەکانی سەدەی یانزەهەمە و لە ماوەی 18ساڵ دا درووست کراوە. میحرابی مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا لە شاکارە بێ وێنەکانی هونەری میعمارییە و هەروەها یەکێک لە جوانترین میحرابەکانی ئیسفەهانە و لە چاو مزگەوتەکانی تری ئەم شارە جیاوازە. 

مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا

عیمارەت و بینای چل ستوون 
ئەم بینایە لە نێوان باخ و کۆبینای کۆشکەکانی دەوڵەتخانەی سەفەویەکاندا چێ کراوە. ناوی چل ستوون بە هۆی وێنەی بیست ئەستوون کە لە ئاوی ئەستێرەکەی بەرامبەری دا دیارە وەرگیراوە.

عیمارەتی چل ستوون 

مەیدانی نەقشی جیهان
یەکێک لە جوانترین مەیدانەکانی جیهانە بە درێژایی نزیک بە 512 مەتر و پانتایی 160 مەتر کە لە دەوراندەوری دا 4 شوێنی مێژوویی هەڵکەوتووە.

مەیدانی نەقشی جیهان

عالی قاپوو
ئەم کۆشکە لە شەش نهۆمدا ساز کراوە. هەر نهۆمێک بە شێوازی هونەری خۆی ڕازاوەتەوە.

عالی قاپوو

پردی خاجوو
ئەم پردە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری زایەندەڕوودا هەڵکەوتووە و لە ئاسەوارەکانی سەردەمی سەفەوییەکانە

پردی خاجوو

سی و سێ پۆل (پرد)
پردی مێژوویی ئەڵڵاوێردی خان کە بە سی و سێ پۆل بەناوبانگە لە سەر ڕووباری زایەندەڕوود و بە گوێرەی تەوەرەی چوارباخ ساز کراوە. درێژای ئەم پردە سێسەد مەترە و پانتاییەکەشی 14 مەتر دەبێ، ئەم پردە زۆر جوان و تایبەت چێ کراوە.

سی و سێ پۆل (پرد)

مینار جونبان (مینارەی لەرزۆک)
ئەم شوێنە یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییە بەناوبانگەکانی ئێرانە کە لە 5 کیلۆمەتری ڕۆژئاوای ئیسفەهاندا هەڵکەوتووە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم بینایە ئەمەیە کە ئەگەر بێتوو یەکێک لە مینارەکان بلەرزێتەوە، مینارەی دووەم و هەموو بیناکەش دەلەرزێنەوە و بە جوانی ئەم لەرزینە دیار و ئاشکرایە.

مینار جونبان (مینارەی لەرزۆک)

 

ئەم شارە لە باری پیشەی دەستیشەوە بە یەکێک لە شارە گرینگەکانی ئێران دێتە ئەژمار کە زۆربەی پیشە دەسکردەکانی ئێران بریتی لە قەڵەم لێدان، خاتەم کاری، ترمە، میناکاری، کاشی کاری، مونەبەت کاری، قاڵی چنین، مسگەری و هتد لەوێدا بەرهەم دێت.

 

سەرپەیڤ