شه‌پۆلێکی به‌فر و باران شاره کوردنشینەکانی ئێران ده‌گرێته‌وه
ئیداره‌ی که‌شناسی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که لە به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه، ۲۹ی ڕه‌شه‌مە، جارێکی دیکه شه‌پۆلێکی به‌فر و باران هه‌موو شاره کوردنشینەکانی ئێران ده‌گرێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوای باران بارینێکی زۆر که له میانه‌ی ڕۆژانی پێنج شه‌مه و هه‌ینی شاره کوردییه‌کانی گرته‌وه، جارێکی دیکه ئیداره‌ی که‌شناسی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که له میانه‌ی ڕۆژانی یه‌کشه‌مه تاکوو چوارشه‌مه شه‌پۆلێکی به‌فر و باران سه‌رتانسه‌ری شاره کوردییه‌کانی ڕۆژاوای ئێران ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی که‌شناسی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی: له یه‌کشه‌مه، ۲۹ی ڕه‌شه‌مە به‌ملاوه تاکوو چوارشه‌مه، دووی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ۹۶ی هه‌تاوی ناو به ناو شه‌پۆلی باران و به‌فر ئاسمانی شاره کوردییه‌کان داده‌گرێت.
محه‌مه‌د تالب حه‌یده‌ری ڕایگەیاند : له‌م ماوه‌یەدا به‌فر و باران و ئاسمانێکی هه‌وریمان ده‌بێت که با و هه‌وره‌تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
ئه‌و وتی: هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه له میانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا پله‌ی که‌ش و هه‌وا داده‌به‌زێت و سارد ده‌کات و هه‌ر به‌م هۆیشه‌وه به گه‌شتیارانی نه‌ورۆزی ده‌ڵێین که کەلوپەلی گەرم کردنەوە و جل‌و بەرگی گەرم له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، که‌ش و هه‌وای ناوچه‌ی هه‌وه‌تووی سه‌قز به پله‌ی ۴ ژێر سفر ساردترین ناوچه‌ی کوردستان له دوو ڕۆژی ڕابردوودا بووه.
هه‌روه‌ها مه‌ریوان دوێنی به ۶ میلیم باران، زیاترین بارشتی هه‌بووه.