پێداگری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەسەر گرنگایەتی ناسینی جێگە و پلەی ژنی موسڵمان
رێبەری باڵی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کردەوە : دانانی ژنی موسوڵمان وەک کاڵا لە جیهانی رۆژاوا ، بە ئەگەری زۆرەوە لە پیلانەکانی زایۆِنیەکانە بە ئامانجی تیابردنی کۆمەڵگەی مرۆیی .
ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ساڵهاتی لە دایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی فاتیمە (س) لە دیداری ژمارێک لە مەداحانی ئاڵوبەیت (ع) ، ئاماژەی کردە چەمکی وەک دادوەری رەگەزیی و یەکسانیی جنسیی لە رۆژاوا و فەرمووی : دادەوری ، ناسینی پتانسێلە خواپێداوەکان و پەروەردەکردنیانە .
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها فەرمووی ئەمڕۆ بیرمەندانی رۆژاوایی و کەسانێک کە پرسەکانی وەک یەکسانیی رەگەزیی پێوشوێن دەگرن ، پەشیمانن لە کاری خۆیان لەبەر گەندەڵەکانی ئەم کارە .
بەڕێزیان هەروەها خوووخدە و ئاکاری حەزرەتی فاتیمە (س) ، خانمی بەڕێزی ئیسلام وەک رێبەرێکی راستەقینە و هەروەها هاوسەر و دایکێکی نمونەی بە سەرمەشقێکی تەواو بۆ ژنی موسوڵمان زانی .
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەی وتەکانی دا ، حەزرەتی فاتیمە (س) ی بە نمونەی بەتەواوەتی ژنی ئیسلام و لە باڵاترین تەرازی ژنی ئیسلامیی واتە لە ئاستی رێبەرێکدا ناوبرد و جەختی کردەوە لەسەر گرنگایەتی ناسینی جێگە وپلەی ژنی موسوڵمان .