ئادار 21, 2017 08:38 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ڕۆحانی لە ڕێبەری باڵای شۆڕش بەبۆنەی دەسپێکرانی ساڵی تازەی هەتاوی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، هاتنی ساڵی١٣٩٦ی هەتاوی لە بەڕێزیان پیرۆز کرد.

حەسەن ڕۆحانی رۆژی دووشەممە لەو پەیامە تەلەفونییەدا کە لە یەکەم کاژێرەکانی ساڵی نوێدا ئەنجامی گرت، وێڕای پیرۆزبایی سەری ساڵ و بەئاوات خواستنی لەش ساخی و سەلامەتی و تەمەن درێژی بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕش، وتی کە ساڵی١٣٩٦ بێگومان لەسای ڕێنوێنی و هیدایەت کردنەکانی بەڕێزیان و یەکڕیزی و هەوڵی هەمووانی و هەروەها درێژەی جێ بەجێ کرانی سیاسەتی ئابووریی خۆڕاگرانە، ساڵی پێشکەوتن و گەشەی زیاتر بۆ گەلی مەزنی ئێران، برەوی زیاتری بەرهەم هێنانی نیشتمانی وهەروەها ساڵی دامەزرانی زیاتر و ڕەخسانی هەلی زیاتری کارکردن، بەتایبەت بۆ لاوان دەبێ.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیش لەو پەیوەندییە تەلەیفونیەدا، وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە سەرۆک کۆمارو خێزانی مەزنی گەلی ئێران، هیوای سەرکەوتنی خواست بۆ هەوڵەکانی حکومەت لەپێناو خزمەت کردن بە وڵات و خەڵکی ئێران.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها رۆژی دووشەممە لەپەیوەندیی جیاجیای تەلەیفونی لەگەڵ مەرجەعە باڵاکانی تەقلید، هاتنی ساڵی١٣٩٦ی هەتاوی پیرۆزبایی وت و بۆ ئەوان لەش ساخی، تەمەن درێژی و ساڵێکی پڕ لە خێر و بەرەکەت بەئاوات خواست.