ئادار 21, 2017 09:43 Asia/Tehran
  • بەئامادەبوونی رۆحانی ، پەردەلادران لە٦٠دەرمانی نوێ

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دووشەممە لە یەکەم کاژێرەکانی ساڵی١٣٩٦ی هەتاوی ، هێڵی بەرهەم هێنانی نوێی کۆمپانیای دەرمان سازیی ڕازی خستەگەڕ.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، لەو ڕێوڕەسمەدا هەروەها شەست دەرمانی نوێی کۆمپانیا دەرمانیەکانی ژێرچاودێری وەزارەتی تەعاون، کارو ئاسودەیی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوی دابین کران و بیمەی کۆمەڵایەتی ئێران، پەردەیان لەسەر لادرا.

بێتوو ئەو دەرمانانە لەگەڵ نموونە هاوردەییەکانیان جێگۆڕکێیان پێ بکرێ، ساڵانە لانیکەم٣٠٥ملیارد ڕیاڵ(زیاتر لە ٩٠ ملوێن دۆلار) لەسەر بنەمای نرخی کڕینی کۆمپانیاکانی هاوردە و لانیکەم ٤١٠٠ ملیارد ریاڵ(زیاتر لە١٢٥ملوێن دۆلار) لەسەر بنەمای نرخی بەکارهێنەر، دەسپێوەگرتنی دراڤی لێ دەکەوێتەوە.

گەشەو بەرهەم هێنانی ئەو شەست بەرهەمە نوێیە کە لەڕیزی دوو گرووپی سەرەکی ماددە سەرەتاییە دەرمانییەکان و کاڵا دەرمانییەکان د ان، لەلایەن ١٦ کۆمپانیای ئەندامی سەرمایەنانەوەی دەرمانی تەئمین(تیپکۆ) وەک گەورەترین هۆڵدینگی دەرمانی ئێران ئەنجامی گرتووە.

ئەو بەرهەمانە بێ هیچ چەشنە سەرمایەنانەوەی نوێ و تەنیا بەکەڵک وەرگرتن لە دەکارگرتنی پتانسێلەکانی بەردەم و بەهرەوەرگرتن و سودوەرگرتنی زیاتر لە کۆمپانیا ژێرچاوەدێریەکانی گرووپی دەرمانی تەئمین، گەیشتوونەتە قۆناخی بەرهەم هێنان.