ئادار 21, 2017 13:28 Asia/Tehran
  • گۆڕانی سەعاتی فەرمیی ئێران

سەعاتی فەرمیی ئێران لەمشەو(سێ شەممە) ـەوە کاژێرێک دەبردرێتە پێش.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی خەبەر، بەپێی یاسای گۆڕینی کاتژمێری فەرمیی ئێران، پەسەندکراوی ساڵی١٣٨٦ی هەتاوی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، کاتژمێری فەرمیی ئێران لە کاژێر٢٤ی یەکەمی خاکەلێوە(٢١ی مارس) ی هەموو ساڵێک ، کاژێرێک دەبردرێتە پێش و لەکاتژمێر٢٤ی رۆژی سی خەرمانان(٢٢ی سیپتەمبەر) دەگەڕێندرێتەوە باری پێشووی.

وڵاتی ئێران لە پانتایی جوگرافیاییی ناوەڕاستدا هەڵکەوتووەو گۆڕانکاریی درێژایی شەو ڕۆژ لەساڵدا جێی سەرنجە، هەر لەبەر ئەو هۆکارەو بۆ کەڵک وەرگرتنی زیاتر لە ڕووناکایی ڕۆژ، لە وەرزەکانی بەهار وهاوین کاتژمێری فەرمیی سەعاتێک دەبەنە پێش.