جوانترین باخەکانی ئێرانی
بەناوبانگ ترین باخەکانی ئیران کە لە تەواوی جیهان دا ناسراون لەم بەشە بیبینن...
باخی ئیرەم
باخی ئیرەم باخێکی مێژووییە کە لە باکووری ڕۆژئاوای شاری شیرازدا هەڵکەوتووە. سەرەنج راکێشترین بەشی ئەم باخە ئەو جاددە و شەقامەیە وا لە نێوەڕاستی باخەکەدا چێ کراوە و لە هەر دوولای داری جۆراوجۆر چێندراوە و جوانییەکی تایبەتیشی پێ بەخشیوە.
عیمارەت و بینای باخی چل ستوون
ئەم بینایە لە نێوان باخ و کۆبینای کۆشکەکانی دەوڵەتخانەی سەفەویەکاندا چێ کراوە. ناوی چل ستوون بە هۆی وێنەی بیست ئەستوون کە لە ئاوی ئەستێرەکەی بەرامبەری دا دیارە وەرگیراوە
باخی فینی کاشان
باخی فینی کاشان، ناوی باخێکی دیکەی ئێرانە کە حەمامی فینیش هەر لەو شوێنەدا هەڵکەوتووە، ئەم حەمامە جێگایێکە کە بە پێی فەرمانی ناسرەددین شا، ئەمیرکەبیری سەدری ئەعزەمی ئەو سەردەمە، لەم شوێنەدا کوژرا.
باخی عەفیف ئاباد (گوڵشەن)ی شیراز
باخی عەفیف ئاباد یان گوڵشەن، یەکێکە لە ئاسەوارە مێژووییەکانی شاری شیراز. ئەم باخە لە شەقامی عەفیف ئابادای ئەو شارەدا هەڵکەوتووە و هەر ئێستاکەش لەبەر دەستی ئەرتەشدایە و یەکێکە لە گەورەترین مۆزەخانەکانی چەکوچۆڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
باخی دەوڵەت ئابادی یەزد
باخی دەوڵەت ئاباد، یەکێکە لە باخە کۆنەکانی شاری یەزد لە ئێراندا کە باگری عیمارەتەکەی بە بەرزایی 33.8 مەتر، بە گەورەترین باگری خشتینی جیهان ناسراوە.
باخی شازادەی ماهانی کرمان
باخی شازادە یان باخی شازدە، بە یەکێک لە باخە مێژووییەکانی ئێران ئەژمێردرێت. ئەم باخە لە 2 کیلۆمەتری شاری ماهان و لە نزیکی کرماندا هەڵکەوتووە.باخێکی بەشکۆیە بە ئاوپرژێنی جوان کە ئاوەکەی لە سەرووەی باخەوە بەرەو خوار دێت. ئەم باخە بەڕاستی جوانە و وەکوو بەهەشت وایە لە شاری کرماندا.باخی جیهان نومائەم باخە کۆنترین باخی شاری شیرازە کە لە ئاوی ڕووباری ڕوکنییەوە تێرئاو دەبێ و لە ناوچەیێکی تایبەتی شیراز (شەقامی حافز) و لە نزیکی گڵکۆی حافز – گەورە شاعیری ئێران-دا هەڵکەوتووە.
باخی ئەکبەریە
عیمارەت و باخی ئەکبەریە یەکێکن لە بینا و باخە مێژووییەکانی شاری بیرجەند. ئەم بینایە لە بەستێنێکی شاخاوی و لە سەردەمی قاجارەکان و لە دوو نهۆمدا چێ کراوە. ئەم باخە لە پارێزگای خوراسانی باشووریدا هەڵکەوتووە.