زانکۆی ئازادی سنه فستیڤاڵی چیرۆک خوێنی به‌ڕێوه ده‌بات
نیسان 20, 2017 10:28 Asia/Tehran
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی ئه‌ندێشه به هاوکاری زانکۆی ئازاد لقی سنه فستیڤاڵی چیرۆک خوێنی به‌ڕێوه ده‌بات .
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م فستیڤاڵه له دوو به‌شی کوردی و فارسی به‌ڕێوه ده‌چێت و تایبه‌ته به خوێندکارانی زانکۆی ئازاد.
ئه‌و که‌سانه‌ی خوازیاری به‌شداری کردن له‌م فستیڤاڵهن ده‌توانن چیرۆکه‌کانی خۆیان بۆ ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه بنێرن:
[email protected]
دوایین مۆڵه‌تی به‌شداری کردن له‌م فستیڤاڵه ۵ی گوڵانی ۱۳۹۵ی هه‌تاویه و فستیڤاڵه‌که‌ش له میانه‌ی ڕۆژانی ۱۶ و ۱۷‌ی گوڵان به‌ڕێوه ده‌چێت و به براوه‌کان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان پێشکه‌ش ده‌کرێت.
ناونیشانی نووسینگه‌ی فستیڤاڵه‌که: سنه، سێ ڕێیانی ئه‌ده‌ب، زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنه، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئه‌ندێشه.