نیسان 20, 2017 18:51 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی دژی ئێرانیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی هەڵوێستە دژی ئێرانیەکانی کاربەدەستانی کۆشکی سپی بانگەشەی کرد کە واشێنگتۆن خەریکی پێداچوونەوەی تەواوە بە هەڵوێستەکانی خۆی لە ئاستی ئێران دا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕێکس تیلێرسۆن وەزیری دەروەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێنج کۆ یەک لەگەڵ ئێران یان هەمان هەنگاوی هاوبەش بێ ئاکام بووەو شکستی هێناوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە هێمای هەڵوێستی هەرەس هاتووی دەوڵەتی ڕابردووە.

تیلرسێۆن وێڕای دووپات کردنەوەی درۆودەلەسەکانی کاربەدەستانی کۆشکی سپی وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە تەنیا دەست ڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکیی خستوەتە دوا.

بێ بەڵێنی و پەیمان شکێنیی کاربەدەستانی کۆشکی سپی لە هەل و مەرجێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت، ئێران بەردەوام تەواوی بەڵێنەکانی خۆی لە بارەی هەنگاوی هاوبەشەوە جێبەجێ کردووە.

لە درێژەی کارشکێنیی ئەمریکا، کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە: ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێنج کۆ یەک لەگەڵ ئێران لە لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی دا تاوتوێ دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام هەنگاوی هاوبەش وەک خراپترین ڕێککەوتن ناو دەبات.