نیسان 21, 2017 09:13 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی ناوی بەربژارانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەرتیی ئێران

لیژنەی پاسەوانی یاسای بنەڕەتیی ئێران، شەوی هەینی ناوی شەش بەربژار کە شیاوەتییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران پشت ڕاست کراوەتەوە بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران، "سەید مستەفا ئاقا میرسەلیم"، "ئیسحاق جەهانگیری کوشایی"، "حەسەن ڕۆحانی"، "سەید ئیبراهیم رئیسی ساداتی"، "محەممەد باقر قالیباف" و "سەید مستەفا هاشمی تەبا" ، شەش بەربژاری هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی ئێرانن کە شیاوەتییان پشت ڕاست کراوەتەوە.
"عەلی ئەسغەر ئەحمەدی" سەرۆکی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران شەوی هەینی  پاش ڕاگەیاندنی ناوی بەربژارانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران وتی ؛ بە پێی بڕگەی ٦٦ی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئێران هەر لە ئێستاوە دەسپێ کردنی چالایی پڕوپاگەندەیی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران یاساییە.
٢٩ی گوڵان (١٩ی مانگی مەی) هەڵبژاردنەکانی خولی سەرۆک کۆمارەتی هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێنجەمین خولی شورای ئیسلامیی شار و گوند لە سەرانسەری وڵات بەڕێوە دەچێ.
 

سەرپەیڤ