نیسان 21, 2017 11:35 Asia/Tehran
  • خۆشڕوو : داگیرکاریەکانی ئیسراییل سەرچاوەی هەموو کێشەو گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان داگیرکاری و دەسدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی بە سەرچاوەی سەرجەم کێشە و گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زانی .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "غوڵامعەلی خۆشڕوو" لە کۆبونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ئەنجومەنی ئاسایش کە بە مەبەستی لێکدانەوەی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و فەلەستین بەڕێوە چوو، بە ئاماژە بە باروودۆخی ئێستای ئەم ناوچەیە وتی: داگیرکاریی سەرچاوەی سەرەکیی هەموو کێشە و گرفتە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە بەڵام ئەمریکا بە لۆمە کردنی هەموان جگە لە ئیسراییلی داگیرکەر، لە جیاتی ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکات، هەوڵ دەدات کەس ئەو کێشەیە نەبینێ.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ڕژێمی زایۆنی لە ساڵی ١٩٤٨ لانیکەم ١٤ جار دەسدرێژی کردە سەر وڵاتانی ناوچە و بە درێژەدان بە بە خۆبواردن لە ئەندامەتی لە پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی شیمیایی و بیۆلۆژیک، هەموو سیستەمە نێودەوڵەتییەکانی زاڵ بە سەر میکانیزمی نیودەوڵەتیی زاڵ بە سەر سیستەمی قەدەغەی پەرەی چەکی داوەتە بە گەمە و گاڵتەی خۆی.
خۆشڕوو بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی تەنیا لەمپەری سەر ڕێگای پێکهاتنی ناوچەیەکی بەوور لە چەکی کۆکوژ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، چەکی ئەتۆمی لە بەردەستی ئەم ڕژێمەی بە پڕمەترسیترین هەڕەشە دژ بە هەموو وڵاتانی ناوچە و پێڕا گەیشتن بەم مەسەلەی بە گرینگترین ئەرکی ئەنجومەنی ئاسایش زانی.
خۆشڕوو سەبارەت بە تراژیدیای "خان شێخووون"ی سووریاش وتی: ئەم پەلامارە لە کاتێکدا ڕووی دا کە گرووپە تیرۆریستییەکانی بەرەی نووسرە و داعش ئیستایش هەر چەکی شیمیایی لە دەستیاندایە و ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ئەوەی پشت راست کردۆتەوە کە سووریا چەکە شیماییەکانی خۆی تیا بردووە.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر سووریا کە بە بێ هیچ لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و یان لە ژێر چاوەدێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەنجام درا، نموونەی زەقی دەسدرێژی ئەندامێکی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بنپێ کردنی ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.
خۆشڕوو ئەم هەنگاوەی ئەمریکای بە پەیامێکی ڕوون بۆ تیرۆریستان زانی کە بەوانە دەڵێ جەنایەتی لە چەشنی ئەوەی کە چواری ئاپریل ئەنجامیان دا دیسان دووپات بکەنەوە و بە کردەوە دوژمنکارانەیان ،  ئەمریکا خەڵاتیان دەکات.