سه‌ردار قاسم سلێمانی چووه ڕیزی ۱۰۰ که‌سایه‌تی کارامەو شوێندانەری جیهانەوە
گۆڤاری "تایم" ناوی سه‌ردار قاسم سلێمانی له خشته‌ی ۱۰۰ که‌سی کاریگه‌رو شوێندانەریی جیهان دا تۆمار کرد .
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، گۆڤاری ئه‌مریکایی تایم هه‌ر ساڵ ۱۰۰ که‌سی کاریگه‌ر له سه‌ر ئاستی جیهان هه‌ڵده‌بژێرێت. له خشته‌ی ساڵی ۲۰۱۷ی گۆڤاری تایم، ناوی که‌سایه‌تی سه‌ربازی ئێران، سه‌ردار قاسم سلێمانیش تۆمار کراوه.
گۆڤاری تایم ئاماژه‌ی داوه که سه‌ردار سلێمانی به‌رپرسی هه‌نارده کردنی شۆڕشی ئێرانه بۆ جیهان و ئاماژه‌ی داوه: ئه‌و له کاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر عێراق، گرووپێکی بۆ به‌رگری کردن له به‌غدا پێکهێنا.
ئه‌و گۆڤاره نووسیویەتی: سلێمانی مامۆستا و شاره‌زای بواری شه‌ڕی پڕۆپاگه‌نده‌ییه و به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کانی خۆی له کاتی شه‌ڕ له ناوچه‌که، خۆی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی گرنگ له گه‌مه‌کانی ناوچه‌که نیشان ده‌دات.
گۆڤاری تایم له خشته‌ی ساڵی ۲۰۱۷ هه‌روه‌ها، ناوی تێرزا مه‌ی، سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا، نارندرا مۆدی، سه‌رۆک وه‌زیرنای هێند، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، جیمز کۆمی، سه‌رۆکی ئێف بی ئای، شی جین پینگ، سه‌رۆک کۆماری چین، ڕۆدریگۆ دۆترته، سه‌رۆک کۆماری فیلیپین، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، پاپ فرانسیس و جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکای تۆمار کردووه.