نیسان 21, 2017 14:25 Asia/Tehran
  • ئێران پەلامارە تیرۆریستیەکەی پاریسی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی هەینی لە شەقامی شانزەلیزەی پاریسی شەرمەزار کردو هاوخەمی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە خەڵکی فەڕانسا .

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەروەرەی ئێران ڕۆژی هەینی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: راهاتن و هەندێ جار داکۆکی و پشتیوانی لە تیرۆریستانی دڕندە کە پیشاندەری پێوەریی دووفاقیی ڕۆژاوا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تیرۆریزم، بووە هۆی ئەوەی تیرۆریستان هان بدرێن بۆ ئەنجام دانی کردەوەیەکی تیرۆریستیی دیکە لە دڵی ئەورووپادا.
قاسمی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام پێداگری دەکات لە سەر ئەوەی کە تیرۆریزم یەکەمین و خێراترین مەترسییە بۆ ئاشتی، پاوەجێی و ئاسایشی جیهانی کە بە یەکدەنگی و ویست و ورەیەکی لێبڕاوانە و راستبێژی لە نێوان ئەندامانی کۆمەلگەی نێودەوڵەتی نەبێ، بە هیچ شتێکی دیکە بنەبڕ ناکرێ.
دوابەدوای ڕوودانی تەقەتفەنگ لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە شەقامی شانزەلیزەی پاریسی پێتەختی فەرانسا، ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا و سێ کەسیش بریندار بوون.