نیسان 21, 2017 14:57 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی یەک‌ ڕۆژەی

بەرپرسی زانکۆی پەیام نووری مەهاباد وتی : کۆڕبەندی یەک‌ڕۆژەی تەقریبی مەزاهیب و یەکگرتوویی ئیسلامی لەو زانستگایە بەڕێوە دەچێت .

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەعرووف خەلیلی لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی بۆ کۆڕبەندی تەقریبی مەزاهیب و یەکگرتوویی ئیسلامی وتی: ڕۆژی دوشەممە ١٢ی گوڵان هاوکات لەگەڵ ڕۆژی مامۆستایان ئەم کۆڕبەندە بۆ یەکەمجار لە زانستگای پەیام نووری شاری مەهاباد و بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.
خەلیلی زیادیشی کرد ئەم کۆڕبەندە ڕووداوێکی زانستی و فەرهەنگی لە ئاستی نەتەوەیی هەژمار دەکرێت و ئامانجیشی یەکگرتنەوەی ئیسلامی و بەرنگار بوونەوە لەگەڵ گرووپە تەکفیرییەکانە.
دەریشیبڕی: تا ئێستا ١٢٠ وتار لە پارێزگای جۆراوجۆر و لە دەرەوەی وڵاتیش بۆ بڕیارگەی کۆڕبەندەکە نێردراون و دواهەم مۆڵەتی ناردنی وتار تا ڕێکەوتی ٨ی گوڵان دەبێت.
سەرکی زانستگای پەیام نووری مەهاباد ئاماژەی کردە چۆنایەتی داوەری بۆ وتارەکان و ئاشکرای کرد: هەموو وتارەکان لەلایەن لێژنەی ناوبژێوانانەوە تاوتوێ دەکرێن کە لە مامۆستایانی بەرجستە و دیاری زانسگا بەناوبانگەکانی وڵات پێکهاتوون و لە کۆتایی کۆڕبەندەکەشدا کۆی وتارەکان وەکوو پۆستەری ڕەنگی، کتێبۆک و سی‌دی لە تێکڕای وڵات بڵاو دەکرێنەوە.
ناوبراو وتی: هاکاریی هەموو دام و دەزگاکان دەتوانێت لە باشتر بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە یارمەتیدەربێت.
خەلیلی لە کۆتاییدا دەریبڕی: هۆگران دەتوانن وتار و لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بەپێی تەوەرەکانی ئەم کۆڕبەندە بۆ ئەدرەسی www.mahabadpnu.ir بنێرن