حەوت شوێنی لەبار و کەمتر ناسراوی باکووری ئێران
پارێزگای گێلان و مازەندەران، دوو پارێزگای پڕ لایەنگری ئێرانن بۆ گەشت و سەفەر. سرووشتی جوان و ناوچە گەشتیارییەکانی بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک لە هەر دەرفەتێکدا سەردانی ئەم دوو پارێزگا باکوورییەی ئێران بکەن.
1. دارستانی مژاوی پاسند
گوندی جوانی پاسند و ناوچەکەی لە تەنیشت ڕووباری پاسند سەرەنجی هەر گەشتیارێک بەرەولای خۆی ڕادەکێشێت. هەموو ساڵێک تاقمێکی زۆری گەشتیار سەردانی دارستانی جوان و دایمە مژاوی پاسند دەکەن.
2. زۆزانی ئەوەڵسەبەلانگای ماساڵ
ماساڵ لە مەودای 25 کیلۆمەتری گێلان و لە بەرزاییەکانی تاڵشدا هەڵکەوتووە، ناوچەیێکی شاخاوی جوان کە بۆ هاوینان کەشوهەوایێکی لەباری هەیە و لە بەرزایی 1489 مەتری لە ئاست دەریادا هەڵکەوتووە. ئەم ناوچەیە خاوەنی دەشتی زۆریشە و خانووەکانی زیاتر بە دار و چێو ساز کراون.
3. ناوچەی دەشتی ئێلنزە
ئەم شوێنە دەشتێکی پان و بەرینە کە لە هەموو لایێکەوە کێو و شاخەکان دەوریان گرتووە. بەرامبەری ئەم دەشتە گڵکۆی ئیمامزادە ئیبراهیم هەڵکەوتووە و لەوێدا دارێکی کۆن دەبینرێت کە وەکوو دەڵێن تەمەنی نزیک بە 200 ساڵە.
4. تاڵاوی کیاکۆلایە
ئەم تاڵاوە یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی پارێزگای گێلان ، هەم لە باری سرووشتی و هەم لە باری جۆراوجۆری ژیانی بوونەوەرانەوە. ئەم شوێنە دیمەنی زۆر سەرەنج ڕاکێشی هەیە.
5. گوندی سەفرابەستە
سەفرابەستە گوندێکە لە داوێنی سرووشت و لە دڵی دارستاندا کە خاوەنی مێژوویێکی 1500ساڵەیە. بوونی ڕێگای توونێلی کە سەرەکەی بە دارەکان داپۆشراوە بووتە هۆی جوانتر بوونی ئەو ناوچەیە.
6. گۆماوی بەرەسەر
ئەم گۆماوە جوان و بچووکە، لە دڵی دارستاندا هەڵکەوتووە و شوێنێکی لەبارە بۆ ژیانی باڵندەکان. ئەم گۆماوە بە هۆی بۆمەلەرزەوە وەدی هاتووە.
7. ئەشکەوتی ئاویشەوی
مێژووی ئەم ئەشکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ پتر لە 75 ملوێن ساڵ لەمەو پێش و لە شارستانی شاندەرمەنی ماساڵدا هەڵکەوتووە. ئەم شوێنە گەورەترین ئەشکەوتی پارێزگای گێلانە کە ئەشکەوتوانان هەتاکوو ئێستا توانیویانەزیاتر لە دوو هەزار مەتری بپێون.
هیوادارین لهم سهفهرهش لهگهڵ کاناڵی سهحهری کوردی له خۆشیدا بن ...!!!