نیسان 21, 2017 17:34 Asia/Tehran
  • پێشانگای

دووهەم پێشانگای جیهانی ئێرانی سەوز لەڕۆژی هەینییەوە لەتاران دەسپێکرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لە دووهەم پێشانگای جیهانی" ئێرانی سەوز" کە بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی چەندایەتی و چلۆنایەتی بەرهەمگەلی نوێی بەرهەم هاتووی وەک، میوە، سەوزیی، گوڵی لق لێکراوەو گیاکان بەڕێوەدەچێ، ١٤٠ کۆمپانیا لە وڵاتانی ئاڵمان، ئیتالیا، فەڕانسە، ژاپۆن و هیند بەشدارن.

سیستەمی ئاودێری، کەرەستەو کەلوپەلی باخەوانی و پیشەسازییەکانی وەک خاک، کود، کەرەستەی گوڵخانەیی و گژو گیای ڕازاوە و جوان بەشێکن لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئێرانی سەوز.

ئەو پێشانگایە هەتا٢٣ی ئاڤریل بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ