نیسان 21, 2017 20:01 Asia/Tehran
  • ئەنجامدانی زیاتر لە٢٣٠پرۆژەی لێکۆڵینەوەیی هاوبەشی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی

وەزیری زانست، توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران، وتی: پتر لە٢٣٠پرۆژەی توێژینەوەیی هاوبەش لەنێوان ئێران و وڵاتانی ئوروپایی خەریکە ئەنجام دەگرێ.

محەممەد فەرهادی وەزیری زانست، توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران رۆژی هەینی لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی کۆتایی دووهەمین جڤینی جیهانی خانە بونیادییەکان و پزشکیی سەرلەنوێ چێکراو لە مەشهەد(باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران) لەنێو پەیامنێراندا وتی: بەشی زۆری ئەو پرۆژانە لەبوارگەلی پێویستی ئێران لەوان، بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئاو، ئاوەڕۆ، ژینگە، هەوا-فەزا، وزەی نوێکراوەو زانستە شناختیەکانە.

وەزیری زانست، توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران بەئاماژە بەوەی کە لەماوەی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوودا بەشێوەی مامناونجی هەموو حەوتەیەک دە شاندی زانستی لە ناوەندە زانستی، زانکۆیی و توێژینەوەییەکانی جیهان سەردانی ئێرانیان کردووە، وتی: هەرلەوماوەدا، نزیک بە هەشت هەتا دە لیژنەی زانستیش هەموو حەوتەیەک لەئێرانەوە نێردراونەتە گشت شوێنەکانی جیهان.

فەرهادی چوارشەممەی ڕابردوو لەنێو سەرۆک زانکۆکانی ئێرانیش ڕایگەیاند: پلەی زانستیی ئێران لەناوچەو جیهانی ئیسلام بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی سکۆپۆس، یەکەم و لەماڵپەڕی ئای ئێس ئای لەساڵی٢٠١٧دا لە پلەی یەکەم دایە.

سەرپەیڤ