May 07, 2017 13:21 Asia/Tehran
  • هەندێک زانیاری سەبارەت بە بەربژارەکانی هەڵبژارتنەکانی سەرۆک کۆماریەتی لە ئێراندا

هەڵبژارتنەکان لە ئێراندا بۆ جارێکی دیکە لە سەروبەندی بەڕێوەچووندایە. هەڵبژارتنەکانی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆماریەتی لە 29ی بانەمەڕدا بەڕێوە دەچێت. لە درێژەدا هەوڵ دەدەین ئێوە هەندێک لەگەڵ شەش بەربژاری ئەم هەڵبژارتنانە ئاشنا بکەین.

هەرکام لەو پاڵێوراوانە کەسانێکن کە پێشینەی دروەشاوە و بەرپرسایەتیگەلێکین لە سەرۆک کۆماری ئێستاوە بگرە تا پلەوپایەکانی دیکە وەئەستۆ بووە و ئێستاکە هاتوونەتە گۆڕەپانی هەڵبژارتنەکانەوە.

محەمەد باقر قاڵیباف
"محەمەد باقر قاڵیباف"، گەنجترین بەربژارێکە کە هاتووەتە گۆڕەپانی هەڵببژارتنەکانەوە. ئەو کە هەر ئێستاکە سەرۆکی شارەوانی تارانە، پێشتر سەرکردەی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران و دواتریش فەرماندەی هێزی ئینتزامی (پۆلیس) بووە. قاڵیباف کەسایەتییەکی ناسراوە بۆ جەماوەری ئێران کە لە ساڵی دا ئەرکی سەرۆکی شارەوانیی تارانی وەئەستۆ گرت. ئەمە بۆ جاری سێهەمە کە قاڵیباف خۆی دەپاڵێوێ بۆ هەڵبژارتنەکانی سەرۆک کۆماریەتیی ئێران.

محەمەد باقر قاڵیباف

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ساداتی
" سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ساداتی"، بەربژارێکی دیکەی ئەم خولەی هەڵبژارتنەکانی سەرۆک کۆماریەتییە. ئەو پێشتر لە قوەی دادوەری ئێراندا کاری کردووە و یاریدەدەری یەکەم بووە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە لقی مافەوانی ئیسلامیدا. ڕەئیسی لە مانگی مارسی ساڵی 2016دا وەکوو بەرپرسی ئاستانی قودسی ڕەزەوی هەڵبژێردرا. هەندێک لە چاوەدێران دەڵێن، ڕەئیسی وەکوو خەنیمی سەرەکی ڕوحانی ئەژمێردرێت.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ساداتی

ئیسحاق جەهانگیری
"ئیسحاق جەهانگیری" چاکسازیخواز و یاریدەدەری ئێستاکەی سەرۆک کۆمار یەکێکی دیکە لە بەربژارەکانە. زۆرێک لە چاوەدێران و کارناسان ڕایان وایە ئەو هاتووەتە گۆڕەپانەوە تا پاڵپشتی بکات لە ڕوحانی و دەنگی میانەڕەوێکی دیکە لەم گۆڕەپانەدا بەرز بکاتەوە.

ئیسحاق جەهانگیری

مستەفا ئاقا میرسەلیم 
" مستەفا ئاقا میرسەلیم" بەربژارێکی دیکەی ئەم هەڵبژارتنانەیە کە لە لایان بنەماخوازە نەریتییەکانی ئێرانەوە پاڵپشتی لێدەکرێت. لە نێوان پارتە بنەماخوازەکاندا، پارتی "مۆئتەلەفە" تاکە پارتێکە کە گەیشتووەتە دوایین قۆناغی دوازدەهەمین خولی هەڵبژارتنەکانی سەرۆک کۆماریەتی.
میرسەلیم خاوەنی بڕوانامەی ماستەرییە لە لقی ئەندازیاری تەکنیکی لە زانکۆی پواتیەی فەڕەنسا.
ئەو لە ساڵی 1982 ەوە وەکوو سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی سەرۆک کۆماریەتی و ڕواێژکاری باڵای سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا. میرسەلیم پێشتر وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێرانیش بووە.

مستەفا ئاقا میرسەلیم 

حەسەن روحانی 
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێستاکە یەکێکە لە بەربژارەکانی خولی دوازدەهەم. لە ساڵی 2016 بە وادەی چاکسازی ئابووری و چارەسەر کردنی کێشەکان وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرا.
ڕوانگەی ڕوحانی لە هەڵبژارتنەکانی خولی یازدەهەم سەرەڕای لایەنی نێوخۆیی لە سۆنگەی کۆڕوکۆمەڵە سیاسییەکانی دەرەوەش بە گرینگ لە قەڵەم درا.

حەسەن روحانی 

سەید مستەفا هاشمی تەبا 
" سەید مستەفا هاشمی تەبا" یەکێکی دیکە لە بەربژارەکانی سەرۆک کۆماریەتییە کە لە لایان شەورای نیگەهابانەوە بۆ هەڵبژارتن شیاوەتییەکەی پەسەند کراوە.
هاشمی تەبا لە ساڵی 1980 دا وەزیری پیشەسازی و کانگا بوو و پاش ئەوە وەکوو سەرۆکی لێژنەی نیشتمانی ئۆلۆمپیکی ئێران هەڵبژێردرا. مستەفا هاشمی تەبا لە هەشتەمین خولی هەڵبژارتنەکانی سەرۆک کۆماریەتیی ئێران لە خەنیمەکانی سەرۆک کۆماری ئەو سەردەمی دەوڵەتی چاکسازی بوو. ئەو وەکوو پاڵێوراوی کارگوزاران دەناسرا.

سەید مستەفا هاشمی تەبا 

 

بەم چەشنە ئەتوانین بڵێین کە ڕەوت و پارتە سیاسییە کان بە ڕوانگە و بۆچوونی جۆراوجۆرەوە بەشدارییان کردووە لەم هەڵبژارتنانەدا.
سەرباری بوونی هەندێک پۆلبەندی سیاسی و جیاوازی باڵ و لایەنەکان، هەڵبژارتنەکان لە نیزامی کۆماری ئیسلامی بە گوێرەی دەنگی جەماوەرە. بۆیە هەر بەربژارێک کە دێتە ئەم گۆڕەپانەوە، جیا لە ویستی لایەن و پێکهاتەی سیاسی هەر کامیان، بە پێی بەرپرسایەتی و کردەوە و  چالاکییەکانی ڕابردوویان، تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەیان بە دەنگی خەڵك دەبیت و چارەنووسیان بە دەنگی جەماوەر دیاری دەکرێت.

 

ده‌نگی ڕادیۆیی ئه‌م ڕاپۆرته حه‌تمه‌ن ببیسن :

 

سەرپەیڤ