لاریجانی : بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان ، ئاسایشی ئێران زۆرتر دەکات
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ، بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی هۆی زۆرتربوونەوەی ئاسایش زانیوە لە وڵات دا .
" عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی دوای بەشداری لەدوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پینجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکانی ئێران لە کۆری هەوڵنێران دا وتی : ئەمڕۆ گەلی ئێران لە شانۆ و دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان بەسێوەی یەکپارچە ئامادە بوون و ئەم بەشداری بەربڵاوی خەڵک ، ئاسایشی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە دا زۆرتر دەکات . لاریجانی هەروەها بەباسکردنی ئەوەی کە جەماوەر سالاری دینی ، ئەرکانی گرنگ لە ئێرانە وتیسی : دەنگی خەڵک ئەمانەتە و کۆنتڕۆل وچاوەدێری وردانە بە سەر هەڵبژاردنەکان و پاسداری لە دەنگی خەڵک بە باشی ئەنجام دەبێت . دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هاوکات لەگەڵ پینجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گنودەکان بەیانی هەینی لە ئێران دەستپێکراوە . " سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سادات" ،" حەسەن ڕۆحانی" ، " مۆستەفا ئاقا میر سەلیم" و " مۆستەفا هاشمی تەبا" چوار بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانن کە ئەمڕۆ هەینی پێکەوە ململانی دەکەن .