May 19, 2017 18:52 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران : هەمو جمو جوولی دوژمن لە ژێر کۆنتڕۆل دایە

وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکرد ، هیزە ئاسایسییەکانی ئێران بەبرشتانە وڵامیی هەر چەشنە پیلانی دوژمنان، ئەدەنەوە .

" سەید مەحموود عەلەوی" وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی دوای بەشداری لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پێنجەمین خولی ئەنجوومەنەکانی شارو گوندەکانی ئێران لە کۆری هەوڵانیران دا وتیشی : وریایی هێزە ئاسایشییەکانی ئێران و دەستەڵاتی ئیتڵاعاتی ئەوانن بووەتە هۆی ئەوەی هەر چالاکییەک کە زەبر بدات لە ئاسایش و هیوری وڵات لە ڕۆژانی هەڵبژاردنەکان  ،ناسدەکرێت و پووچەل دەکرێتەوە .  عەلەوی وتی : تا بەئیستا هیچ برگەیەک کە ڕەوتەکانی دژە ئینقلاب و دژە ائسایسی توانی بێت زەبرێک لە ئاسایسی ئێران لە رۆژی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکان بدات ، لەئارا دانەبووە . وەزیری ئیتلاعاتی ئێران هەروەها ئامادەبوونی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی بۆ وڵات بە ئاسایش سازا ئاسایش خۆلقێنەر زانیوە .

دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پێنجەمین خولی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکانبەیانی هەینی لە ئێران دەست پێکرا .

" سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سادات" ،" حەسەن ڕۆحانی" ، " مۆستەفا ئاقا میر سەلیم" و " مۆستەفا هاشمی تەبا" چوار بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانن کە ئەمڕۆ هەینی پێکەوە ململانی دەکەن .