May 19, 2017 20:03 Asia/Tehran
  • دەربڕینی ڕەزامەنی یەکیەتی ئەوروپا لە پیبەندی ئێران بە ئەرکەکانی نێو دەوڵەتی

بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی ەیکێتی ئەوروپا ڕەزامەندی دربڕیوە لە پێبەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەرکەکانی نێو دەوڵەتی خۆی لەوان لە پرسی ناڤۆکی دا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری  ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ،" فدریکا مۆگرینی" ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا ، رۆژی پینجشەممە لە پریس کۆنفرانسی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە بروکسل ، هاوکاری یەکیەتی ئەوروپا لەگەڵ ئێرانی زۆر باش وەسف کرد و وتی ، لە لایەن یەکێتی ئەوروپا بەلێنی بتەو دراوە بۆ سەرمایە نانەوە و دەستپێکرانی هاوکاری لە دەڤەرە جۆر بە جۆرەکان لەگەڵ ئێران دا .

ئەم کاربەدەستەی یەکێتی ئەوروپا بەڕاشکاوی وتی : شەش یان حەوت کۆمیسەری ئەوروپایی ، وتوویژ گەلیکیان لەبارەی دەڤەرەکانی اهوکاری لە بواری فەرهەنگی ، وزە و دەڤەرەکانی ئینسانی هەروەها دەڤەرەکانی دیکە ی هاوکاری لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی ئەندام داوە و رێگا بۆ وتوویژ لە بوارەکانی دیکەیش ئاوەڵایە . بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا ، ساعەتێک دوای بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێرانیس وتی ،کۆماری ئیسلامی دەورگێری گرنیگی ناوچە وئاسیایە و ئەوروپا بەڕێزی زۆر ، هەڵبژاردنەکانی ئێران پێو سۆین دەگرێ.دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی  ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی  شارو گوندەکان ئەمڕۆ هەینی بەڕێوە دەچێت . ٥٦ ملوین و ٤١٠ هەزار و ٢٣٤ کەس خاوەن مەرجن بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دا .

سەرپەیڤ