بی بی سی عه‌ره‌بی:پێشوازی زۆر خه‌ڵکی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌کان
هاوکات له‌گه‌ڵ ۲ کاتژمێر درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌نگدان، بی بی سی عه‌ره‌بی و زۆربه‌ی مێدیا ڕۆژئاواییه‌کان دانیان پێدانا که به‌شداری خه‌ڵکی ئێران یه‌کجار زۆر بووه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بی بی سی عه‌ره‌بی له ڕاپۆرتێکدا نووسی: خه‌ڵکی ئێران فه‌وج فه‌وج به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری و ئه‌نجومه‌نی شار و گونده‌کانیان کردووه.
له درێژه‌دا هاتووه: زۆربه‌ی ئێزگه‌کانی ده‌نگدان جێگه‌ی خه‌ڵکی تێدا نابێته‌وه و خه‌ڵک له نۆبه‌دا وه‌ستاون و سه‌فی ده‌نگدان شه‌قامه‌کانی ئێرانیشی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌نگدان گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌م مێدایایه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه که کێبه‌رکێ له نێوان حه‌سه‌ن ڕۆحانی و سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی یه‌کجار سه‌خت بووه‌ته‌وه و هه‌موو لاینگره‌کانی هه‌ر دوو لا ده‌یانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن.
هه‌روه‌ها له لایه‌کی دیکه‌وه زۆربه‌ی مێدیاکانی ڕۆژئاوا وه‌ک ڕۆیترز و ئاسۆشێیتێد پرێس و سی ئێن ئێن باسی به‌شداری زۆری خه‌ڵکی ئێران له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌که‌ن.
شایانی باسه که ۵۶ ملیۆن شارۆمه‌ندی ئێرانی مافی ده‌نگ دانیان هه‌یه و له ئێستادا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ۲ کاتژمێر ماوه‌ی ده‌نگدانی درێژ کردووه‌ته‌وه و ره‌نگه ئه‌م ماوه‌یه زیاتریش درێژ بکرێته‌وه.