May 19, 2017 20:34 Asia/Tehran
  • درێژکرانەوەی ماوەی وەرگرتنی دەنگ هەتا کاتژمێر دوازدەی شەو

بەپێی ئاگادارینامەی ژمارە 32 بنکەی هەڵبژاردنی وڵات کاتی وەرگرتنی دەنگ یان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری هەتا کاتژمێر دوازدە شەو درێژکرایەوە.

دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ، پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی شارو گوندەکان و یەکەمین میاندەورەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی هەینی لە ٦٣ هەزار و ٥٠٠ ناوەندەی دەنگ وەرگرتن لە سەرانسەری ئیران دەستپێکراوە .

هاوکات ئیرانییەکانی دەرەوەی وڵاتیش لەبەردەم سندووقەکانی دەنگ وەرگرتنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لەواڵاتە جۆر بە جۆرەکان دا ئامادە بوون ،هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە ١٠٢ وڵات و ٣١٠ ناوەندی دەنگ وەگرتن بەڕێوە چووە .

" سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سادات" ،" حەسەن ڕۆحانی" ، " مۆستەفا ئاقا میر سەلیم" و " مۆستەفا هاشمی تەبا" چوار بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانن کە ئەمڕۆ هەینی پێکەوە ململانی دەکەن .