May 19, 2017 20:42 Asia/Tehran
  • ڕوایەتی هەواڵنێری نیۆ یۆرک تایمز لە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکان

هەواڵنێری نیۆیۆرک تایمز لە تاران ، باسی لە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک کردووە لەهەڵبژاردنەکان و ئەوی بە بێ وێنە لە ماوەی ١٥ ساڵی بوونی لە ئێران وەسف کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "تۆماس ئیرد برینک" هەواڵنێری نیۆیۆرک تایمز لە تاران نیوە رۆی هەینی لەمەر وەسف کردنی بەشداری بەربڵاوی گەلی ئێران لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پێنجەمین خولی ئەنجوومەنەکانی شارو گوندەکانی ئێران نووسی ئەمرۆ لە حۆسینیەی ئیرشادی تاران درێژترین ڕیزخەڵکی دیتووە کەلەماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوو بێ وێنە بووە .

هەواڵنێری ڕۆژنامەی ئەمریکای "لۆسئانجلیس تایمز " سەقامگیر لە ئەستەمۆڵ یش لە لاپەرەی شەخسی خۆی لە توئیتر نووسی ، ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەستەمۆڵ بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنەکان و ڕژاندنی دەنگی خۆیان ، ڕیزی دوورو درێژیان پێکهیناوە و لە گردو پەری سەرکۆنسولگەری ئێران لە ئەستەمۆڵ ڕوحیەی شادی و خۆشی بەدی هاتبوو و بە سەدان ئێرانی چاوەڕێ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتین . هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی و پێنجەمین خولی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکان و یەکەمین میان دەورەیی دەهەمین خولی مەجلیسی شۆاری ئیسلامی لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی هەینی لە ٦٣ هەزار و ٥٠٠ لقی دەنگ وەرگرتن لە سەرانسەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکراوە .لەهەڵبژاردنەکانی ڕۆژی هەینی لە ئێران ، زیاتر لە ٥٦ ملوین کەس خاوەن مەرجن بۆ  دەنگدان . دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی خولی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە بەیانی ڕۆژی هەینی لە دەرەوەی وڵاتیش دەستپێکراوە .