دەسپێکی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران
هاوکات لەگەڵ کۆتایی دەرفەتی یاسایی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکان لە ئێران ، بژاردنی دەنگەکان بە ئەولەویەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لە بنکەکانی وەرگرتنی دەنگ درێژەی هەیە و ئەنجامەکانی بەرە بەرە ڕادەگەیندرێت .
بە هۆی ئامادەبوونی مێژوویی و ملوێنیی خەڵکی ئێران لەبەردەم سدنووقەکانی دەنگ ، چوار جار کاتی وەرگرتنی دەنگ درێژکراوە .
دوایین دەرفەت بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکان لە ئێران کاژمێر ٢٤ ڕۆژی هەینی بوو . "سەید ئیبراهیم رەئیسی سادات" ، " حەسەن رۆحانی" ،" مۆستەفا ئاقا میر سەلیم" و" مۆستەفا هاشمی تەبا" چوار بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران بوون کە خەڵک رۆژی هەینی بە یەکێ لەوان دەنگیان داوە .
٥٦ ملوێن و ٤١٠ هەزار و ٢٣٤ کەس خاوەن مەرجی پێویستن بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکان لە ئێران کەلە ٦٣هەزار و ٥٠٠ لقی دەنگوەرگرتن ، ئامادە بوون و دەنگی خۆیان خستە نێو سندووق . هاوکاتیش ، دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە ١٠٢ وڵات و ٣١٠ لق بەڕێوە چوو وبێ وینە بوو . چین و توێژە جۆر بەجۆرەکانی خەڵکی ئێران لە کاتژمێرەکانی یەکەمی بەیانی دەسپێکرانی هەڵبژاردنەکان ، بەشێوەی بەربڵاو ئامادە بوون لەبەردەم سندووقی دەنگدان و هەر ئەم ئامادە بوونە کە زیاتر لە ٤٠ ملوین کەس ڕاگەیاندراوە، کاتی هەڵبژاردنەکانی تا کاتژمێر ٢٤ رۆژی هەینی درێژکردەوە .
بە وتەی " عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزلی " وەزیری نێو خۆی ئێران ، خەڵک بە بەشداری حیماسی یان لەبەردەم سندووقی دەنگدان جارێکی تر سەڵماندیان پێبەندی ئارمانجەکان و بەهاو بایخەکانی شۆرشی ئیسلامین .
گرینگترین پەیامی هەڵبژاردنەکانی رۆژی هەینی لە ئێرانی ئیسلامی ، هاوپشتی و هاورێەتی خەڵکە لەگەڵ نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران کە زیاتر لە ڕابردوو دەستەڵات و ئاسایشی نیشتمانی ئێرانی لە ئاست جیهان دا بتەو کردووە .
هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران بەڕاستی نیشان دەری ئیرادەی خەڵکە و ئەوەی لەبەردەم سندووقی دەنگدان ڕووی دا ، ئەرکی سەرۆک کۆماریی دیاری دەکات . هەر ئەم ڕۆڵەی ڕاستەو خۆی خەڵکی ئێران لە چارەنووسی سیاسی خۆیان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان ، سەرچەشنی گەلسالاری دینی کردووە بە سەرچەشنێکی کارا و جێ متمانەی خەڵک لە نزامی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران دا .