May 20, 2017 16:13 Asia/Tehran
  • بروجیردی : وڵاتانی ناوچە بە پێوەندی خۆیان، لەگەڵ ئێران، دا دەچنەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی ئێران وتی: دوای بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری، وڵاتانی ناوچە لە لێکدانەوەی پێوەندی خۆی لەگەڵ ئێران پیداچوونەوەی بنەڕەتی ئەنجام دەدەن.

دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی وپێنجەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی شوراکانی ئیسلامی شارو گوەند ڕۆژی هەینی نۆزدەی مای لە ئێران وسەدو دوو وڵاتی جیهان بەڕێوە چوو. "عەلائەدینی بروزجیردی " سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی سەدا وسیما ی ئێران وتی: نەتەوەی ئێران بە بەشداری بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکان ، بۆ دۆژمن گەلیک کە بیر دەکەن دەتوانن بە بایکۆتی ئابووری خەڵک بە چۆک دابێنن هەڕەشەیان کرد. بروجیردی وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەزانن کە بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکان  نمونەییەکی تریان نییە ولە داسەپانی شەڕی ئابووری لەدژی خەڵکی ئێران ناهۆمید بوونە. ئەو هەروەها بە ئاماژدە دان بە بانگهێشتی عەرەبستان لە سەرۆکانی پەنجا وڵاتی ئیسلامی بۆ دیدار لەگەڵ دوناڵد ترامپ کە بیز لێکراوترین سەرۆک کۆماری مێژووی ئەمریکایە ، وتی: ئەمریکا هەموو کات لەدووی نانە وەی کێشە وگرفت بۆ نێزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە ، بەڵام بەشداری خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکان هەموو کات کردەوە وپیلانەکانی ئەمریکای پۆچەڵ کردوەتەوە. سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی مەجلیسی ئێران وتی: دەورگیڕانی هەر نەتەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی وڵاتەکەی دا  بنەمایەکی زۆر گرینگە ، چونکە زۆریک لە وڵاتان مافی دەنگدانیان نیە و بەرێوە چوونی وەها هەڵبژاردبێک لە ئێران دەرس ووانەی گەورەی بۆ زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەیە.

سەرپەیڤ