زەریف: ئێران ئامادەی هاوکاری کردن لە گەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەیە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێک دا نووسی : بەمەبەستی ئاشتی نانەوە لە ناوچە، ئێران ئامادەی هاوکاری کردن لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەیە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیسنا، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات لەگەڵ سەفەری دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ عەرەبستان و بۆ شیکردنەوەی هەڵوێست و سیاسەتەکانی ناوچەیی ئێران لە وتارێک دا کە عەرەبی جەدید بڵاوی کردوەتەوە نووسی : ئێران داوا لە هەموو وڵاتانی بەڵێنمەند بە ئاشتی و هاوکاری نێودەوڵەتی و هەروەها هەموو وڵاتانی ناوچە و دراوسێ دەکات کە لەبەرامبەر سناریوگەلێک کە ئامانجیان نانەوەی کارەساتی مرۆییە لە ناوچە ، بوەستن.
دونالد ترەمپ ڕۆژی شەممە لە یەکەمین قۆناخی سەفەری دەرەوەیی خۆی وەک سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ریازی پێتەختی عەرەبستانی سعودی .
فرۆشتنی چەکی سەربازی و مۆرکردنی چەند گرێبەستی بازرگانی - ئابووری ئامانجی سەفەری ترەمپ بۆ ڕیازە .
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها بڕیارە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ریاز لەگەڵ ژومارێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی لەوان سەروکانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس دیداربکات و سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی میحوەری خۆڕاگری لە ناوچە وتووێژ بکات .