May 20, 2017 17:02 Asia/Tehran
  • ڕێبەری شوڕش: ببری کۆپرسی و هەڵبژاردن، خەڵکی ئێران ونێزامی کۆماری ئیسلامین

حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعوزماخامنەیی ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانی نۆزدەی مای پێداگریان کرد: بەرەوەی هەڵبژاردنەکان خەڵکی ئێران ونێزامی کۆماری ئسیلامین کە سەرەڕای پیلان وهەوڵی دۆژمنان ، توانیویەتی متمانەی ئەم نەتەوە گەورەیە بە شێوەی زۆر بەرفراوان ڕابکێشێت و لە هەر خۆلێکدا ، دەرەوشانەوەیەکی تازەو ونوێ پێشان بدات.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی نوسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری ، حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعوزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەم پەیامە دا فەرموویان: بەشداری بەربڵاو وپڕ شۆری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان وپێکهێنانی ڕیزبەندی درێژ بۆ گەیشتن بە بەردەم سەندوقەکانی دەنگدان لە هەمووشوێن ولە هەموو چین وتوێژە کۆمەڵایەتیەکان، نیشانەیەکی ئاشکرا لە پاوەجێی پایە وستوونەکانی گەل سالاری ئیسلامی و یەکگرتوویی هەمووانی بوو وئێران وئێرانی لە تاقێکاری بە کردەوە دا ، سەرئەفراز وسەربەرز وڕووسپیی کرد. ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە ئێرانی ئیسلامی جاریکی تر بووە هۆی پاشەکشەی دژمنان وپیلان گیڕان ، وتی: خەڵک دوای هەڵبژاردنەکان ، بیر لە یەکیەتی ویەکدەنگی گشتیی بکەنەوە کە بێ گومان هۆکاری گرینگی پاوەجێی وتوانایی نیشتمانیە وهەموو هەوڵ بدەن هەتا بەشی خۆلە ئەرکی پێشکەوتنی وڵات بەرەو مەبەست وئامانجە گەورەکان بناسن وپێ وشوێنی بگرن. حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هولعوزما خامنەیی هەروەها بەسەرۆک کۆماری وهەموو کەسانێک کە لەدەوڵەتی داهاتوو بەشداری دەکەن راسپێری و پیداگری کرد: کار وهەوڵی پڕ مەبەست وگەنجانە بۆ لابردنی گیرە کێشەی وڵات بگرنەپێش وچرکەیەکیش لەم هێڵە راستەو خۆیە غەفڵەت نەکەن و چین وتوێژە بە لە نگاز و لاوازەکان لەبەر چاو بگرن ، سەرنج بدەنە گوندو لادی وناوچە هەژارەکان ، لەبەرچاو گرتنی سەرەتیەکان، هەڵس وکەوت لەگەڵ گەندەڵیی ولەگەڵ زەرەر وزیانی کۆمەڵایەتی لە سەرووی بەرنامەکانی خۆ دابنێت. ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەم پەیامەدا لە هەموو خەڵکی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان،مەرجەعەو  زانا پایەبەرزەکان، بلێمەتانی زانکۆئی ، سیاسی ، فەرهەنگی ، هونەری ، بەربژارانی سەرۆک کۆمارەتی ، هەموو کاربەدەستانی بەڕێوە بەری و نیزارەتی هەڵبژاردنەکان ، پارێزەرانی ئەمنیەتی هەڵبژاردنەکان و هەروەها میدیا ی نیشتمانی سپاسی کرد.  بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی نیهایی دوازدەیەمین خۆلی هەڵبژارنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ، کە ڕۆژی هەینی لە ئێران وسەدو دوو وڵاتی جیهان بەڕێوە چوو، حەسەن ڕۆحانی بەربژاری ئەم هەڵبژاردنانە بە پتر لە بیست وسی ملوێن دەنگ جارێکی تر بوو بە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێرانی ئیسلامی /.