حوزه‌یران 16, 2017 18:43 Asia/Tehran
  • قاسمی : دوژمنایەتی ئەمریکا لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران زاتیە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران گوتی : واژۆکرانی یاسای نوێی بایکۆتی ناناڤۆکیی دژی ئێران لە لیژنەی پێوەندیەکانی دەرەوەی سێنای ئەمریکا بە لەبەرچاوگرتنی کردەوە و پێشینەی ئەم ئەنجوومەنە بۆ دژایەتی کردنی و دوژمنی لە گەڵ گەلی ئێران پێش بینی دەکرا .

سێنای ئەمەریکا ، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ،  گەڵاڵەی تۆکمەی بایکۆتەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ناوی " یاسای هەنگاوە بێ سەقام کەرەکانی ئێران - 2017 " ی واژۆ کرد .  ئەم پرۆژەیە بریتیە لە بایکۆتی موشەکی بالستی ، بایۆتی هاوپێوەند بە ترۆریسم و جێبەجێ کردنی بایکۆتی چەکەمەنی .

بەهرام قاسیمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێرانیش رۆژی هەینی ، دوژمن کاریەکانی ئەمریکا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی  بە  شتێکی زاتی زانی و وتیشی : ئەمەریکا بەپێی بەرنامەی رێککەوتنی ناڤۆکی ( بەرجام ) کە بەڵگەیەکی نێودەوڵەتیە ، هەندێ بەڵێنی هەیە کە دەبێ بە تەواوەتی و بە نیازپاکیی بە جێیان بێنێ .

قاسمی وتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران بڕگەکان و دەقی ئەم یاسایە و ڕەوتی واژۆکرانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئیمزاکرانی ئەگەریی لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا بە وردی دەخاتە ژێر چاوەدێری و لیژنەی ئێرانیی چاوەدێری کردنی بەرجام و  بە بڕشتانە هەنگاوی بەرامبەر و گونجاوی دەبێ بۆ دابین کردنی بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئێران .

ناوبراو هەروەها گوتی : بانگەشەکان لە بارەی هێزە سەربازیەکان و توانایی موشەکیی ئێران ناقانونیە و هێزە چەکدارەکانی ئێران ئازایانە بەرگری دەکەن لە ئاسایش و بەرژەوەندیی وڵاتی خۆیان .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : بەرنامە بەرگریەکانی موشەکیی ئێران ڕەوان و بە پێچەوانەی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایش نین و هیچ هەنگاوێک ناتوانێ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مافی رەوای خۆی بگێڕێتەوە .