حوزه‌یران 18, 2017 10:26 Asia/Tehran
  • مەشقی هاوبەشی دەریایی  ئێران و چین

مەشقی هاوبەشی کۆپاپۆڕەکانی ئێران و چین ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامانجی گۆڕینەوەی ئەزموونی هێزەکانی دوو وڵات لە ئاوەکانی تەنگەی هورموز و دەریای عومان بەڕێوە دەچێت.

دەریادار ئەمیر حسێن ئازاد، فەرماندەی  ناوچەی یەکەمی  هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران  لە بەندەری عەباس  لەباشووری ئێران  نووسی : ئاستی پێوەندی سیاسی و دیپلوماسی بەرگرییانەی ئێران و چین لە پێناو دابین کردنی ئاسایش و دەستەبەر کردنی ئاسایش و پاراستنی ئاواەکانی دەورووبەری ئوقیانووسی هیند و چوار ڕێیانی دەریایی بە چەشنێکە کە لەباری بەرگری و ئاسایشی یەکتر یارمەتی دەدەن .

 دەریادار ئازاد وتیشی: هێزی دەریایی دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی نگریسی  چەتەی دەریایی وبەرگری لە پاپۆڕەکانی جەنگی و هەروەها ئوپراسیۆنی  فریاگوزاری و ڕزگارکردنی هاوبیروڕایی و گۆڕینەوەی  زانیاری باشیان هەیە.

ناوبراو پێداگری کرد :  لە پرسەکانی نێونەتەوەییش هاوڕەوتی سیاسی زوری لە نێوان دوو وڵات و گەلی ئێران و چین  هەیە.

دەریادار ئادمیرال شن هائو  فەرماندەی کۆپاپوڕی هێزی دەریایی چینیش باسی  بەڕێوە چوونی مەشقی هاوبەشی سەربازی کرد وەک یەکێک لەبەرنامەکانی پێش بینی کراو و پێداگری کرد جێبەجێ کردنی سەرکەوتوانەی مەشقەکە وڕای یارمەتیدانی خێرا لە دۆستایەتییەکان دەبێتە  هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکارییەکان وبەهێز بوونی زۆرتر لە ڕابردووی متمانە لەنێوان هێزی دەریایی دوو وڵات  .

کۆپاپۆڕی چین ڕۆژی پێنج شەممە  پێکهاتوو لە کۆپاپۆڕی  چانگ چونگ  کۆپاپۆڕی پشتیوانی ، کۆپاپۆڕی سەربازی ژین زوو هاوڕێ لەگەڵ  کۆپتەرێک لە ناوچەی یەکەمی  ئیمامەتی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە بەندەری عەباس لەنگری خست.

 

 

سەرپەیڤ