حوزه‌یران 19, 2017 14:25 Asia/Tehran
  • دەریاڤان سەییاری : ئێران 52 پاپۆڕی ناردە نێو بەستێنی ئاوە ئازادەکان

فەرماندەری هێزی دەریاڤانی - ستراتژیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئێران تائێستا 52 کۆپاپۆڕی بەڕێکردۆتە نێو بەستێنی ئاوە ئازادەکان .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆتەلەفزیۆن، ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەییاری  فەرماندەی  هێزی دەریایی ستراتژیکی  ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران  شەوی یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی بەربانگ کردن لەگەڵ لە خۆبوردوان و پێشەنگەکانی ئەم هێزە وتیشی :  ئێران توانیویەتی  پاسەوانی لە چوار هەزار گەمی بکات لە کەنداوی عەدەن  و ئاسایشی ئەم ناوچەیە دەستەبەر بکات .

ئەمیر دەریادار سەیاری  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ساڵی ڕابردوو ئێران بە دەوری قارەی ئەفریقا خولاوەتەوە و لە ئوقیانوسی ئەتلەس ئامادە بووە و کۆپاپۆڕی ئێرانی بە شێوەی پەیوەستە 150 ڕۆژ لە ئوقیانوس ئامادەبووە وتیشی : ئێران ئەمڕۆ لە باکووری ئوقیانوسی هیندیش  کۆنترۆڵی ئیتلاعاتی هەیە و بە مەشقگەلی مەزن کە بەڕێوەی دەبات بووەتە  هۆی ئەوەی هێزی سەربازی لە جیهان، کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هێزی دەسەڵاتدار بناسن.

 

سەرپەیڤ