حوزه‌یران 20, 2017 16:25 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی ئێراق گەیشتە تاران

حەێدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە تاران . ئیسحاق جەهانگیری " جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە تاران لە حەێدەر عیبادی بە شێوەی ڕەسمی پێشوازی کرد.

پاش ئەمەیش ، سەرۆک وەزیرانی ئێراق ، ڕۆژی دوشەممە نۆزدەی ژوئەن سەفەری کردبوو بۆ عەرەبستان . عیبادی دوای وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی سەعودی هات بۆ ئێران ودوای مانەوەی یەک ڕٶژە لە تاران دەچێت بۆ کوەیت. قوڵ بوونی پێوەندی وڕاوێژکاری لەبارەی گوڕانکاریەکانی ناوچەیی لەوان مەسەلەکانی ناوچەی کەنداوی فارس لەمەبەست وئامانجەکانی سەفەری حەیدەر عیبادی بۆ ئێران ڕاگە یندراوە.