حوزه‌یران 20, 2017 18:01 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی هاوکاری ئابووری لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی جەهانگیری و عەبادی

جێگری یەکەمی سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەسەر پەرەی هاوکاری ئابووری بە پێی هاوکارییەکانی تاران - بەغدا، پێداگری کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ڕادیۆتەلەفزیۆن، ئیسحاق جەهانگیری  لەم پرێس کۆنفرانسە دا بە ئاماژەدان بە پرسە باسکراوەکان لە کۆبوونەوەی تاکەکەسی بەرپرسانی ئێرانی و ئێراقی وتی :  چارەسەرکرانی گرفتی بانکی، بەهێزکردنی هاوکاریی ئابووری، پەرەی هەناردە کردنی گاز، دانانی هێڵی ئاسنی شەلەمچە، بەسرە و پرسی  تەپ و تۆز (ریزگردها) لە و پرسانە بوو کە لە وتووێژ لەگەڵ بەرێز عەبادی باسی کرا و باسگەلێکی  باشیش پێشکەش کرا کە هیوادارین بە پێی  فەرمانی سەروک وەزیرانی ئێراق، بەرە و پێشکەوت و گەشە بچێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە حەیدەر عەبادی سەروک وەزیرانی ئێراقیش  بە ئاماژە بە بەهێز بوونی پێوەندی دوو لایەنەی تاران بەغدا  هاوکاری دوولایەنە و بەرەنگار بوونەوەی تیروریزم وتی  : بڕیاری بەبڕشتانە ترمان  بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم گرتوەتە بەر .

حەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە تاران . ئیسحاق جەهانگیری " جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە تاران لە حەێدەر عیبادی بە شێوەی ڕەسمی پێشوازی کرد.

پاش ئەمەیش ، سەرۆک وەزیرانی ئێراق ، ڕۆژی دوشەممە نۆزدەی ژوئەن سەفەری کردبوو بۆ عەرەبستان . عیبادی دوای وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی سەعودی هات بۆ ئێران ودوای مانەوەی یەک ڕٶژە لە تاران دەچێت بۆ کوەیت. قوڵ بوونی پێوەندی وڕاوێژکاری لەبارەی گوڕانکاریەکانی ناوچەیی لەوان مەسەلەکانی ناوچەی کەنداوی فارس لەمەبەست وئامانجەکانی سەفەری حەیدەرعیبادی بۆ ئێران ڕاگە یندراوە.