حوزه‌یران 20, 2017 18:58 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێراق ، مقۆ ودەنگو لەبارەی ئێرانی ڕەت کردەوە

سەرۆک کۆماری ئێراق لە لیداوانێکدا وێڕای ڕەت کردنی هەرچەشنە زەخت وگوشاری ئێڕان لەسەر بڕیار گرتنە کانی ئێراق ، بیروڕای وڵاتانی دراوسێی لەبارەی کۆ پرسیی لەبارەی سەربەخۆیی کوردستانی ئێراقی بە گرینگ زانی.

فواد مەعسوم ڕۆژی سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی کوردزمانی ڕوداو داسەپانی هەرجۆرە زەخت وگوشار لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەسەر بڕیارگرتنەکام لە عێڕاقی ڕەت کردەوە. وتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتەکانی خۆی وعێراقیش سیاسەتەکانی تایبەت بە خۆی هەیە وپێونەد یەکانی نێوان دوو وڵات بەربڵاوتر وبناغەدانەر ترە ، بەڵام ئەمە بەم مانەیە نیە کە عێراق پێ ملی سیاسەتەکانی ئێران ولەهەموو هەڵوێستە کان لەئێران پشتیوانی کردووە. سەرۆک کۆماری ئێراق لە بارەی گشت پرسیی کە بڕیارە بیست وپێنجەمی سێپتەمبەر ی داهاتوو لە بارەی داهاتووی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە بچێت وتی: مەسەلەی سەربەخۆیی تەنیا گشت پرسیی نیە ، بەڵکۆ زەنجیرەیەک کاروبارە دەبێ لەبەر چاوبگیردریت کە وادێتە بەرچاو هەتا ئێستاکە هیچ جۆرە پشتیوانیک لە وڵاتانی دراوسێی لەم بارەوە ئەنجامی نەگرتووە. ناوبراو بەشداری بەهێزی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی ئێراقی بە گرینگ لیکدایەوە ووتی: ئەگەر بەشداری کوردەکان لە هەڵبژاردنەکان بەهێز نەبێت ، دەرگاکان بەرەوڕووی دەسوەردانی ناوچەیی لە کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی ئێڕاق دەکرێتەوە. ناوبراو هەروەها لەبارەی حەشدی شەعبی یش وتی: حەشدی شەعبی بەرهەمی بارودۆخی نائاسایی بوو وناوچەگەلیکی بەربڵاو لە عێڕاق لەژێر هەڕەشەی داعشە دابوو وپێویست بوو هەموو لە بەرانبەر ترۆریستەکان ، چەک بگرنە دەس.