نوێنەری کوردستان لە مەجلیس؛ هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ی ئێران نیشانەی توانای ئێرانه
نوێنه‌ری سنه، کامیاران و دیوانده‌ره له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند که هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنکه‌کانی داعش له ده‌یره‌زوور نیشاندەری هێز و توانای ئێرانه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی، نوێنه‌ری سنه، کامیاران و دیوانده‌ره له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران به مێهری وت: هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنکه‌کانی داعش له ده‌یره‌زوور نیشانەی توانی ئێرانه.
ئه‌و زیادی کرد: ئامانجی ئێران له‌م هێرشه ده‌ستێوه‌ردان له کار و باری وڵاتێکی دیکه نییه، ئه‌مه ته‌نیا وڵامی ئێران بۆ تیرۆریسته‌کانی داعش بوو، ئێران ویستی ڕایبگه‌یه‌نێت که به هه‌موو توانیه‌وه له وڵاته‌که‌ی خۆی به‌رگری ده‌کات.
ئه‌و زیادی کرد: کاتێک دوژمنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران دێنه سنووره‌کان و داعش له دژی تاران هان ده‌ده‌ن ده‌بێت چاوه‌ڕوانی وڵامی توندی ئێرانیش بن. ئه‌مه وڵامێک بوو بۆ هه‌موو دوژمنه‌کانی ئێران تاکوو تێبگه‌ن که ئێران ئاماده‌یه به‌رگری له خۆی بکات.
عه‌له‌وی هه‌روه‌ها وتی: هێرشه مووشه‌کییه‌کانی ئێران ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر باشی له ئاستی جیهانیدا بووه و هه‌موو مێدیاکانی جیهان ئاماژه‌یان دا که ئێران بۆ به‌رگری کردن له شارۆمه‌نده‌کانی ئاماده‌ی به‌رگری سه‌خت له خۆیه‌تی و له که‌س شه‌رم ناکات.شایانی باسه که ڕۆژی ۱۷ جۆزه‌ردان چه‌ند تیرۆریستێک هێرشیان کرده سه‌ر شاری تاران و ۱۸ شارۆمه‌ندی ئێرانیان شه‌هید کرد و ۵۶ که‌سی دیکه‌یان بریندار کرد، گرووپی تیرۆریستی داعش دوا به دوای ئه‌م ڕووداوانه، هێرشه‌کانی له ئه‌ستۆ گرت.سوپای پاسدارانی ئێرانیش له وڵامی ئه‌م هێرشه به ۶ مووشه‌کی باڵستیک بنکه و باره‌گاکانی داعش له ده‌یره‌زووری سووریای بۆردمان کرد.