قاسمی: ناوچە ئەوەجە و پێویستی بە هاوپەیمان سازکردن بەدژی هیچ وڵاتێک نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : ئاشتی و سەقام لە ناوچە پێویستی بە هاوکاری هەموو وڵاتان هەیە و پێویستی بە هاوپەیمانی نانەوە بە دژی هیچ وڵاتێک نییە .
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پاراستنی سەربەخۆیی و نانەوەی بواری پێویست بۆ گەشەپێدان و بردنەسەری جێگە و پلەی خۆی ، ڕوانینێکی ئەرێنی بەرامبەر بە ناوچە هەیە کە یارمەتی دەداتە ئاسایش و ئاشتی و سەقامی ناوچە.
قاسمی وتیشی: پێوەندی باشی ئێران لەگەڵ تورکیا یان کۆماری ئازەربایجان بە دژی هیچ وڵاتێک نییە و ناکۆکی بیروڕا و خراپ لێک گەیین لەگەڵ گۆڕینی ڕەفتارەکان، چارەسەر دەکرێت .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سوریاش وتی : ئێران ڕوسیا و تورکیا بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش و بەرژەوەندی گشت ناوچە ، وتووێژ دەکەن و هەوڵی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەهاسەبارەت بە سەفەری ئەم دواییەی یووسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عومان بۆ تاران وتیشی : سەفەری وەزیری دەرەوەی عومان بو ئێران لە چوارچێوەی وتووێژی هەمیشەیی دوو وڵات بوو و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و ڕێگەکانی چوونەدەر لە قەیرانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتووێژ کرا.
یووسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عومان دوازدەی ژووئییە لە سەفەر بۆ تاران لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە و حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دیداری کرد وسەبارەت بە پرسەکانی دوولایەنە و ناوچەیی وتووێژی کرد .