گەشەی دە لەسەدی فرۆشی نەوتی ئێران بە کۆریای باشووری
ئێران لە مانگی ژوئەنی ڕابردوو ی 2017 هەشت ملوێن و 400 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی کوریای باشووری کردووە
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا و بە گێڕانەوە لە ڕویترز ئیدارەی گومرۆکی کوریای باشووری ڕایگەیاند : ئەو وڵاتە لە مانگی ژوئەنی 2017 ملوێنێک و 200 هەزار تەن واتە هەشت ملوێن و 400 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ئێران هاوردە دەکات کە دە لە سەدی زۆرتر لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 2016 یە . ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت ئوپێک یش لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕادەی بەرهەمێهنانی نەوتی ئێران لە مانگی ژوئەنی 2017 بە 16 هەزار و حەوتسەد بەرمیل لە ڕۆژدا پەرەی سەندووە و لە چاو مانگی مای دا گەیشتووەتە سێ ملوێن و 790 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا . ئامانجی نزیکەی یەک ملوێن بەرمیل لە نەوتی هەناردەی ئێران ، وڵاتانی ئوروپایین . هەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕی ئوروپا دوای جێ بە جێ کرانی بەرنامەی کۆ هەنگاو بەرجام لە ژانویەی 2016 وە سێسەد لە سەد پەرەی سەندووە . هەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاری ئاسیایش دوای دوای بەرجام بۆ چوار وڵاتی ئاسیایی کوریای ب اشووری ژاپۆن هێندستان و چینیش 40 لە سەد پەرەی سەندووە .
ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک 14 ژوئییەی 2015 بەرنامەی کۆهەنگاوی سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانیان واژۆ کرد ئەو ڕێککەوتننامە 16 ژاویەی 2016 جێ بە جێ کرا .