داخوازی بانکی ڕەشیدی ئێراق بۆ دامەزراندنی لق لە ئێران
سەرپەرەشتی وەزارەتی پیشەسازی و کانگای ئێراق بە وتنی ئەوەی کە پێنج بانکی ئێرانی لە ئێراق لقیان هەیە وتی : بانکی ڕەشیدی ئێراقیش داوای دامەزراندنی لقی خۆی لە ئێران کردووە کە هیوادارم لە گەڵیدا ڕازی بن .
بە کوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی تەسنیم و بە گێڕانەوە لە شاتا ڕێککەوتننامەی هاوکاری ئێران و ئێراق ب ە ئامادە بوونی موحەمەد ڕەزا نعمەت زادە وەزیری پیشەسازی کانگا و وەزیری کارو و کاروباری کۆمەڵایەتی ئێراق ڕۆژی یەکشەمە دوای دیدارێکی دوو لایەنە واژۆ کرا .
وەزیری پیشەسازی کانگا و بازەرگانی ئێران لەو دیدارەدا بنیات نانەوە و وەڕێخستنی پارۆچکەکانی پیشەسازی لە ئێراق بە کەڵک وەرگرتن لە زانستی تەکنیکی پسپووڕی ئێران وەک دوو پێشنیاری خۆی ڕاگەیاند و وتی : دامەزراندنی پەیوەندی نێوان باتنکی بە شێوەی سروشتی لە نێوان دوو وڵات بۆ پەرەی پەیوەندی بازەرگانی پێویستە . نەعمەت زادە ئامادەیی ئێرانی بۆ هاوکاری لە بەشەکانی ژێر خانەیی بە شێوەی بەربڵاو لە گەڵ ئێراق ڕاگەیاند و وتیشی ئێران بۆ گەشەی هاوکریەکان و پەرەی پەیوەندی بازەرگانی و ئابووری لە گەڵ وڵاتی دۆست و برای ئێراق بڕیاری جیدی هەیە . هەروەها سەرپەرەستی وەزارەتی پیشەسازی و کانگای ئێراق لەو دیدارە دا خواتزیاری دامەزراندنی پێنج شارۆچکەی پیشەسازی لع لایەن ئێران لە ناوچەکانی سنووری نێوان دوو وڵات بوو . موحەمەد شیاع ئەلسوودانی وەزارەتی پیشە سازی و کانگای ئێراقی ب ە تەنیا دەزگەی هاوپەیوەند لە گرێبەستە ئابووریەکانی دوو لایەن ناساند و وتی بەرنامەی داهاتووی ئێراق پەرەی هاوکاری کومپانیاکانی بەشی تاکەکەسی دوو وڵاتە .
نابراو وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە پێنج ب اتکی ئێرانی لە ئێراق لقیان هەیە وتیشی بانکی ڕەشیدی ئێراقیش داخوازی دامەراندنی لقی خۆی لە ئێرانی داوە کە .یوادارین لە گەڵدا ڕازی بن .