ته‌مووز 17, 2017 08:45 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵاهیان: ئێران سوورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروبارە جیهانییەکان، وتی: دەسپێشخەریی نوێنەرانی پەرلەمانی سووریا لە ڕۆنانی ناوەندی چاودێریی تاوان لەدژ مرۆڤایەتی لە سووریا، فەوعەو کەفەریا هەنگاوێکی شیاوە.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان رۆژی یەکشەممە لەدیدار لەگەڵ راغب حوسێن ئەلحوسێن، جێگری سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی پەرلەمانیی سووریاو ئێران لەتاران، پەسنی خۆڕاگریی خەڵکی فەوعەو کفریای دا لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمی تەکفیری و وتی: ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی دژ بە خەڵکی سووریاو بێ دەنگەی بڕێک وڵات وکۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان ، تیرۆریستانی لەناوچەدا هانداوە.

ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و چڕبوونەوە لەگرتنەبەری ڕێکاری سیاسی لە سووریا، پاوەجێ و مکوڕ بووە.

راغب حوسێن ئەلحوسێن جێگری سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی پەرلەمانیی سووریاو ئێرانێش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: رژیمی زایۆنیستی و ژمارێک لە هاوپەیمانە عەرەبی و ڕۆژاواییەکانی، هۆکاری قەیرانەکانی ئێستای ناوچەو میحوەری تیرۆریست لە ناوچەو جیهاندان.

ناوبراو وتی: هەوڵدان بۆ لاوازکردنی میحوەری موقاوەمە لەهەر شوێنێکی جیهاندا بێ کەڵکەو ئەنجامە هەرەقەتی و یەکجارییەکەی، سەرکەوتنی میحوەری موقاوەمەی لێ دەکەوێتەوە.

جێگری سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی پەرلەمانیی سووریا و ئێران هەروەها خوازیاری داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو لەمەڕ پرسی خوێندنی منداڵان و دامەزرانی خەڵکی ستەملێکراوی فوعەو کفریا.

سەرپەیڤ