ته‌مووز 17, 2017 11:33 Asia/Tehran
  • دە ملیارد دۆلار سەرمایەنانەوەی دەرەوەیی لە پێترۆشیمیی ئێران لە١٨مانگی ڕابردوودا

ئێران لە١٨مانگی رابردوودا، دە ملیارد دۆلار تەبایی نامە سەرمایە نانەوەی ڕاستەوخۆی دەرەکی لە پیشەسازیی پێترۆشیمی لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی و ئاسیای ڕۆژهەڵاتی مۆر کردووە.

حوسێن عەلیموراد بەرپرسی سەرمایەنانەوەی بەشگەی نیشتمانیی پترۆشیمیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە دیمانە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، وتی: بەشێ زۆری ئەو تەبایی نامانە لەگەڵ وڵاتانی ئاڵمان، ئینگلیز، فەڕانسەو چیندا بووە.

عەلیموراد بەئاماژە بەوەی کە لەسەردەمی بایکۆتدا ، ئێران خۆبژیویەکی شیاوی بەدەست هێنا لە بواری سەنعەتی پێترۆشیمیدا، وتی: هۆگریی لایەنە بیانییەکان بۆ سەرمایەنانەوە لە پیشەسازیی پێترۆشیمیی ئێران پاش ناسینی تواناو پتانسێلەکانی ئێران، دوو هێندە زیادی کردووە.

لەئێستادا توانای بەرهەم هێنانی ئێران لەپیشەسازیی پێترۆشیمی گەیشتووەتە٦٢ملوێن تۆن .

سەرپەیڤ