ته‌مووز 17, 2017 16:46 Asia/Tehran
  • رەخنە لە ڕەفتاری دووفاقیی میدیا رۆژاواییەکان لە پێشاندانی سیمایەکی ناڕاست لە ئێران

بەرپرسی ئاژانسی هەواڵیی کۆماری ئیسلامیی ئێران(ئیرنا) لە دیدار لەگەڵ شاندی میدیایی ئیسپانیا، خوازیاری بڵاوکردنەوەی شیاو و تۆکمەی ڕووداوەکانی ئێران لەلایەن میدیا ڕۆژاواییەکانەوە بوو.

محەممەد خەدادی بەرپرسی ئیرنا ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ شاندی میدیایی ئیسپانیا بۆ وێنە بەڕێوەبەران و سەرنووسەرانی گۆڤاری دیپلۆمات ، رۆژنامەی ئێل پائیس، رۆژنامەی لاراسون ورۆژنامەی لاوان لە تاران، وتی: بەشێک لە خراپ لێک گەیشتنەکانی رۆژاوا لەبارەی ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ کردەوەی میدیا ڕۆژاواییەکان.

خەدادی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئێران لەچاو زۆرێ لە وڵاتانی ناوچەی بەجیاواز زانی و وتی: بەداخەوە میدیا رۆژاواییەکان لەهەمبەر کوشت و بڕی خەڵکی یەمەن لەلایەن عەرەبستانەوە، ناکارا جوڵانەوەو کارەساتەکانی یەمەن بەشیاوی دەنگدانەوەیان بۆ نەکرا.

بەرپرسی هەواڵدەریی ئیرنا، هەروەها لەبارەی سەرچاوەی تیرۆریزم و توندڕەویی خوازی لەناوچەو جیهان، وتی: ئێران هەردەم پێشەنگ بووە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و میدیا رۆژاواییەکان دەبێ لەمەڕ ڕیشەو بنەماکانی دەرکەوتنی گرووپە ڕەشەکوژەکانی وەک ئەلقاعیدە، داعش، بەرەی نوسرەو گرووپە توندڕەو و تیرۆریستییەکانی دیکە، لێکۆڵینەوە بکەن.

شآندی میدیایی ئیسپانیا بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بڕێک لە میدیا ئێرانییەکان سەردانی تارانی کردووە.