ته‌مووز 18, 2017 08:50 Asia/Tehran
  • وشداری زەریف بە ترەمپ: بژاردەی چوونەدەری ئێران لە کۆهەنگاو (برجام) لە سەر مێزدایە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وشداری دا بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بێتوو بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە بنپێ کرانێکی بنەڕەتی بە خۆیەوە ببینێ، ئێران لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام) دەچێتە دەرەوە.

"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری ئەمریکایی "نەشناڵ ئینتێرێست" National Interest  لە وەڵام بە بنپێ کرانی بەردەوامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن واشینگتۆنەوە پێی داگرت؛ بێتوو بنپێ کرانێکی بنەڕەتی کە لە بەرجامدا ناکارامەیی بەرچاوی پێ دەڵێن ، بێتە ئاراوە، ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەچێتە دەرەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند؛ ئێران تا ئێستا هەر ئەو ڕێگایەی گرتۆتە بەر کە لە بەرچامدا دیاری کراوە، یانی بە پێی یاسا و ڕێساکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام جوڵاوەتەوە تا دڵنیا بێ لەوەی کە ڕێگایەک دەبیندرێتەوە بۆ کەمتەرخەمییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە بەرجام.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و گرووپی ٥+١ کە بریتین لە وڵاتانی فەرانسا، بەریتانیا، ڕووسیا، چین ، ئەمریکا و ئەڵمان، لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام بەرجام بنپێ دەکات.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری هەراسازکەری ئەمریکا یەکێک لە نەیارانی بەگوڕی ئەو پەیمانی بەرجامەیە کە نەتەوە  یەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و  ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، قەبوڵیانە و پشت ڕاستی دەکەنەوە.

سەرپەیڤ