جەهانگیری: ئابووریی خۆڕاگرانە کلیلی کێشەکانی ئێستای ئێرانە
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئابووریی خۆڕاگرانەی بە ڕێگای چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکانی ئێستای ئێران زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئیسحاق جەهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێشەممە پاش خستنەگەڕ و سەردان لە چەندین پرۆژەی ئاوەدان کردنەوە، گەشتیاری و پیشەسازیی لە دوورگەی کیش (باشووری ئێران) لە کۆڕی سەرمایەدانەران، بەڕێوەبەران و سەرۆکانی دام و دەزگە و ناوەندەکانی ئەم دوورگەیەدا وتی: بە پێی گرینگترین تەوەرەی ئابووریی خۆڕاگرانە، ئابووری دەبێ واوە بین و خۆبەرهەم بێ و هەموو توانا و توانستی ناوخۆییش دەبێ لەبەرچاو بگیردرێ.
جەهانگیری بە ئاماژە بە ئەولەوییەتەکانی سەرمایەنانەوە لە ئێراندا بە سەرنج دانی تایبەتمەندییەکانی وتیشی: سەرمایەنانەوە لە گۆڕەپانی نەوت و گاز، پیشەسازیی پشتبەستوو بە دەریا و گەشتیاری لە گرینگترین لقەکانی سەرمایەنانەوە لە ئێران دێتە ئەژمار.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵی دەوڵەت، لە پێناو بەدیهێنانی ئارامی و ئەهوەنی و پاوەجێی لە ئابووری ئێراندایە، وتیشی: ئابوورییەکی پاوەجێ لە ئێران، بۆ چالاکانی ئابووری و بازرگانی یەکجار گرینگە.
"ئیسحاق جەهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی خستنەگەری چەندین پرۆژەی ئاوەدانی، گەشتیاری و پیشەسازیی سەردانی دوورگەی "کیش"ی کردووە لە باشووری ئێران.