ئاب 05, 2017 22:18 Asia/Tehran
  • ڕەسمی یادگاری میوانانی بیانی و نێوخۆیی
    ڕەسمی یادگاری میوانانی بیانی و نێوخۆیی

بەشداری شاندی جۆراوجۆر لە 5 کیشوەری جیهان و نوێنەرانی نزیک بە 10 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی "دکتۆر حەسەن روحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، پیشاندەری پەیوەندی بەربڵاوی جیهانە لەگەڵ ئێران وەکوو وڵاتێکی گرینگ لە ناوچەکەدا کە خاوەنی ئاسایش و پاوەجێی متمانە پێکراوە.

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە مەجلیسی شەورای ئیسلامیدا بەڕێوە چوو و نوێنەران و بەرپرسانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لەوانە دراوسێیەکانی ئێران لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری بەربڵاویان هەبوو. "دکتۆر حەسەن روحانی" وەکوو دوازدەهەمین سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکەیدا بە پێێ بڕگەی 121ی دەستووری کۆماری ئیسلامی، سوێندی خوارد کە هەموو توانا و شیاوەتی خۆی لە پێناو بەڕێوەبردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکەی بخاتە گەڕ.

میوانانی بیانی بەشدار لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن

ئامادەبوونی سەرۆک کۆماران، سەرۆک پەرلەمانەکان، وەزیرانی دەرەوە و نوێنەرانی هەندێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە سەرجەم پتر لە 100 شاندی بیانیان دەگرتەوە، پیشاندەری پەیوەندی 5 کیشوەری جیهانە لەگەڵ ئێراندا.

میوانانی بیانی بەشدار لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن

تاران ئەمڕۆ وێنەیێکی بە خۆیەوە بینی لە جیهانێکی بچووک لە ژیانێکی ئاشتییانە و پەیوەندی ئەرێنی ئەویش لە چاخی پەیوەندییەکان کە ئێران دەورێکی کارامەی هەیە لەم چاخەدا و بەشداری بەربڵاوی شاندە دەرەکییەکان لە تاران، پیشاندەری ڕێز و جەختی جیهانە لەسەر ئەو دەورە گرینگەی ئێران.

پاش وتارێکی کورتی سەرۆکی مەجلیس و هەروەها سەرۆکی قوەی قەزاییە، دکتۆر روحانی وەکوو دوازدەهەمین سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوێندی خوارد.

فیلمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار:

 

کورتەیێک لە وتەکانی دکتۆر روحانی پاش سوێندخواردن:

•  ئێمە پاڵپشتی هێزە چەکدارەکانین، بەڵام گەورەترین چەکی ئێمە دەنگی جەماوەرە.

•  ئێمە تەنیا گەمییەک و گەمییەوانێکمان هەیە.

•  ئاشتی ئێمە پەیوەندی بە چەکەکانمان و چەکەکانیشمان پەیوەندی بە ئاشتیمانەوە هەیە.

•  دونیا بزانێ بێتوو بەرجام لەلایان وڵاتانی بەرامبەرمان پیشێل بکرێت بەرەوڕووی کاردانەوەی یەکڕیزی دەوڵەت و نەتەوەکەمان دەبێتەوە.

•  ئێـە کارمان بە ئەوانەی تازە هاتوونەتە گۆڕەپانی سیاسەتەوە نییە، بەڵام بە کۆنەکارەکانی دونیای سیاست دەڵێین ئەوانەی وا بەنیازی دڕاندنی بەرجامن بەو کارەیان توماری سیاسی خۆیان هەڵدەدڕێنن.

•  ئەمڕۆ ڕۆژگاری پەردەلادان لەسەر بابەتی "دایکی بایکۆتەکان" نییە، وەرن با ڕووبکەینە بابەتی "دایکی وتووێژەکان".

"فدریکا موگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئەورووپا لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکەی سەرۆک کۆماردا

سەرپەیڤ