هاوینێکی فەرهەنگی لە ئێراندا
یەکێک لە کەڵکەڵە گرینگەکانی فەرهەنگ دۆستان، سەردانی پیشانگای هونەری شێوەکارییە کە لە وەرزی هاویندا ژوماری ئەم جۆرە پیشانگایانە لە ئێراندا گەلێک زۆرن.
- پیشانگای ئاسەواری هونەرمەندە ناودارەکانی ئێران لە فەرهەنگسەرای نیاوەران
لەم پیشانگایەدا، بەرهەم و ئاسەواری هونەرمەندانی ناوداری ئێران خراوەتە پێش چاوی هۆگران و هونەردۆستان.
- نیگارخانەی "لالە"ش، پیشانگایێکی ئاسەواری هونەری ساز داوە تایبەت بە هونەری پەیکەرتاشی و نیگارکێشی.
- حەڕاجی ئاسەواری هونەری لە شاری تاران
بەڵام یەکێک لە گرینگترین ڕووداوە هونەرییەکان، بەڕێوەچوونی حەڕاجی ئاسەواری هونەری بوو کە بۆ حەوتەمین جار لە تاراندا بەڕێوە چوو. حەڕاجی تاران داهێنانێکی فەرهەنگی و ئابوورییە و هەلێکی گونجاوە بۆ کڕینی بەناوبانگترین ئاسەواری هونەری مۆدێرن و هاوچەرخی ئێران.
لەم حەڕاجەکە لە دەسپێکی هاوینی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، سەرجەم بڕی 26 ملیارد و 113 ملوێن تمەن ئاسەواری هونەری فرۆشراوە.
بەرهەمەکەی سوهراب سپێهری بە نرخی 3 ملیارد و 100 ملوێن تمەن ، گرانبایی ترین بەرهەمێک بووە کە لەوێ فرٶشراوە.
حەڕاجەکەی تاران هەندێک ئاسەواری زیاتر لە حەڕاجە نێودەوڵەتییەکان فرۆشتووە و بەو چەشنە بووتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بایەخی هونەری شێوەکاری و لە لایێکی دیکەشەو یارمەتی داوە بە لایەنی ئابووری هونەر.