هاوپەیمانیی زایۆنی - ئەمریکی و پیلانی ئێران-هەراسی تووشی شکستە دەبێ
جێگری هاواهەنگ کەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : هاوپەیمانی دوژمن و ناکۆکی دانەری دەوڵەتی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و عەرەبستانی سعودی بۆ سەپاندنی لە ئیسلام ترسێنی و لە ئێران تیرسێنی بەرەوڕووی شکستە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر سەرتیپ عەلی جەهانشاهی جێگری هاواهەنگ کەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی کوماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی لە ڕێ وڕەسمێک دا لە ئامول لە باکووری ئێران وتی : ئامانجی سەفەری ژووئەنی ساڵی 2017ی دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و گڕێبەستی فرۆشتنی چەندسەدمیلیار دولاری چەک بە عەرەبستان، کەمکردنی گوشاری وڵاتانی ئیسلامی بەسەر رژێمی منداڵکوژی ئیسرائیلە.
سەرتیپ جەهانیشاهی وتیشی: پیلانی نگریس و شوومی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بەکرێگیراوی لە ناوچە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی سەرکەوتنی خۆڕاگری و دزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهانە.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئیستکبار بەنیازی برەوپێدان بەسیاسەتی لە ئیسلام ترسێنی و لە ئێران ترسێنی لە ناوچەیە وتی : هەموو پیلانەکان لەوان سەپاندنی بایکۆتی زاڵمانە و هەڕەشەی هەمیشەی لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو هەمووکات بەرەوڕووی شکست بووەتەوە.