گەیشتنی نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن بۆ تاران
نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی گەیشتە تاران .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، ئیسماعیل وەلەد شێخ نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە تاران،بڕیارە لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و کاربەدەستانی دیکەی ئێرانی دیداربکات وسەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی یەمەن و ناوچە وتووێژ بکات .
ئێران بە جاران لەسەر چارەسەرکرانی ئاشتیانە و وتووێژی سیاسی نێوان تاقمەکانی یەمەنی بۆ قەیرانی ئەم وڵاتە پێداگری کردووە.
عەرەبستانی سعودی بە داکۆکی ئەمریکا لە مارسی ساڵی دووهەزاروپازدە دەستی دایە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبەمەنسوور هادی سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.
ئەم دەستدرێژکارییە سەربازییە تائێستا دەیان هەزار کوژراو و بریندار و ئاوارەی لێ کەوتوەتەوە.