ئاب 12, 2017 16:19 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی لێکدانەوەی دەنگی متمانە بە وەزیرانی پێشنیار کراوی ڕۆحانی لە ڕۆژی سێ شەممەوە

ئەندامی شاندی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران وتی: کۆبوونەوەی لێکدانەوەی بەرنامەو دەنگی متمانە بە وەزیرانی پێشنیار کراوی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕۆژی شێ شەممە ی ئەم حەوتەیە لە شوێنگەی مەجلیس دەسپێدەکرێت.

" ئەکبەر رەنجبەرزادە" ئەندامی شاندی سەرۆکی مەجلیسی ئێران ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەدا وسیما ، وتی: کۆبوونەوەی لێکدانەوەی بەرنامەو دەنگی متمانەی وەزیرانی پێشنیار کراوی دەوڵەتی داهاتووی ئێران بەیانی رۆژی سێ شەممە پازدەی ئۆتی ئەمساڵ دەسپێدەکرێ وسەرەتا حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێڕان دەرفەتی دەبێت بۆ ماوەی دوو ساعەت ونێولە ڕەهەندە سیاسیەکان ، داڕشتی وەزیران وبەرنامەی دەوڵەت بەرەڤانی بکات. ئەکبەر ڕەنجبەر زادە وتیشی: دوای بیستنی قسەکانی سەرۆک کۆمار پێنج نوێنەری ڕازی وپێنج نوێنەری نەیار ڕوانگەکانی خۆیان لەبارەی بەرنامە، ڕەهەندە سیاسیەکان وداڕشتی دەوڵەت ئەدەن بەدەستەوە. وتیشی: لەدرێژەی کۆبوونەوە کەدا بەپێی پێتەکانی ئەلفبای وەزاڕەتخانەکان ولێکدانەوەی وەزیرانی پێشنیار کراو بە قسەکانی دوو نوێنەری نەیارو دوو نوێنەری ڕازی وهەروەها وەزیری پێشنیاری دەسپێدەکریت. ئەندامی شاندی سەرۆکی مەجلیسی ئێڕان وتی: لێکدانەوەی دەنگی متمانەی وەزیران بەیانی وپاش نێوەڕوو لە مەجلیس ئەنجام دەبێت وپێش بینی دەکریت کە هەتا ڕۆژی شەممەی داهاتوو نۆزدەی ئۆت چارەنووسی دەنگی متمانە بە وەزیران دیاری بکرێ. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێڕان ڕۆژی سێ شەممە هەشتی ئۆت لە نامەیەکدا وەزیرانی پێشنیار کراوی دەوڵەتی دوازدەیەمی بە مەجلیسی شورای ئیسلامی ناساند.

سەرپەیڤ