ئاب 12, 2017 20:22 Asia/Tehran
  • خانووی تەباتەباییەکان و خانووی عەباسییەکانی کاشان
    خانووی تەباتەباییەکان و خانووی عەباسییەکانی کاشان

کاشان یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی بانووی ئێران، بەشێکی لە دەشت و بەشێکی دیکەشی لە کوێستاندا هەڵکەوتووە. 

مێژووی کاشان

هەمووان کاشان بە پێشینە حەوت هەزار ساڵەکەیەوە دەیناسن. شارستانیەتێک بەناوی سیەلک یەکەم ژیار و شارستانیەتی شارنشین بووە لە ئێران و کاشاندا.

شارستانیەتی سیەلک

قاڵی کاشان

نموونەگەلێک لەئاسەوار و دەسکارەکانی کاشان ڕازێونەرەوەی بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی جیهانە. "مارکۆپۆلۆ"ی گەڕیدەی ڤنیزی لە سەفەرنامەکەی خۆیدا باسی قاڵی جوانەکانی ئەم شارەی کردووە.

فه‌رشه مێژووییه‌کانی شاری کاشان

کارناسانی فەرش، حەوت فەرشی ئێرانییان وەکوو باشترین قاڵییەکانی جیهان هەڵبژاردووە کە چواردانەیان لە کاشاندا چنراوە.

مزگەوت و فێرگەی ئاغا بزۆرگ له شاری کاشان

باخی فینی کاشان

باخی فینی کاشان، ناوی باخێکی دیکەی ئێرانە کە حەمامی فینیش هەر لەو شوێنەدا هەڵکەوتووە، ئەم حەمامە جێگایێکە کە بە پێی فەرمانی ناسرەددین شا، ئەمیرکەبیری سەدری ئەعزەمی ئەو سەردەمە، لەم شوێنەدا کوژرا.

باخی فینی کاشان

خانووی بروجردییەکان

خانووی بروجردییەکان لە میراتە گەورە هونەری وفەرهەنگییەکانی بەجێماوی سەدەی سێزدەهەمی کۆچییەو کۆمەڵەیێکی کەم وێنەی لە هەموو جۆرە هونەری جوان و ڕازێونەر لە خۆی دا گرتووە.

خانووی بروجردییەکان

قەمسەری کاشان

لەم ناوچەیەدا هەموو ساڵێک پتر لە 500 هەزار تەن گوڵ بەرهەم دێت. لە بانەمەڕدا لە زۆربەی ماڵەکانی قەمسەر ڕێوڕەسمی گوڵاوگرتنەوە بە شێوازی نەریتی بەڕێوە دەچێت. هەموو ساڵێک بۆ بۆن خۆش کردنی پیرۆزترین شوێنی دونیا، واتە کەعبەی موعەززەم، لە گوڵاوی بێ وێنەی قەمسەر کەڵک وەر ئەگیردرێت.

 

سەرپەیڤ