سەردار سەلامی: گرووپە تیرۆریستییەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکادان
جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: گرووپە تیرۆریستییەکان پشتیان بە سەرچاوە داراییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا بەستووە.
سەردا حسێن سەلامی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی یەکی تەلەڤزیۆنی ئێران وتی: ئەمریکا بە ڕواڵەت دژ بە داعش شەڕ دەکات بەڵام لە ڕاستیدا بە پێی پلان و بەرنامەیەکی لە پێشەوە داڕێژراو لەگەڵ ئەم گرووپە تیرۆریستییە هەڵس و کەوت دەکات و هۆچ هۆگری تیاچوونی نییە.
جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە شەهید بوونی ئەمدواییەی "موحسین حوجەجی" لە بەرگری کردنی ئارمانجە پیرۆزەکانی ئینقلاب و ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا، ئەم شەهید مەزنەی بە هێمای شکۆ و مەزنایەتیی گەلی ئێران زانی.
سەردار سەلامی سەبارەت بە چۆنیەتی ئەسیر کران و شەهید بوونی مەزڵوومانەی "موحسین حوجەجی" ڕاشکاوانە رایگەیاند: هێزەکانی داعش بە چەن ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووە و بەم شێوەیە شەڕ و پێکدادان دەست پێبوو کە لەو شەڕ و پێکدادانەدا هەموان شەهید بوون و موحسین حوجەجەی ئەسیر دەکرێ کە ئەویش پاش ماوەیەکی کورت شەهید دەبێ.